ڕۆژی شەممەی داهاتوولە بەلجیکا وفەرانسا بۆئازادی ئۆجالان ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوە دەچێت

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گەلەکۆمە نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان،بە دەسپێشخەری تەژەکە-ی ئەورووپا لە ڕۆژی ٩ی تەشرینی یەکەم/١٧ی ڕەزبەر لە شارەکانی بڕولکسل و ستراسبورگ خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام دەدرێت.

 

بە پیشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەورووپا(  ) کوردستانیان ودۆستەکانیان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا وستراسبورگی فەرەنسا، لە ٢٠-ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆژی ٩ی تەشرینی یەکەم/١٧ی ڕەزبەر ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانی جەماوەری دەکەن.

تەژەکە دەربارەی ئەوچالاکییانە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە و ئاشکرای کرد کە ئەوان ٢٠هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەرئاپۆ وەک ساڵێکی گرینی تێکۆشان سەیردەکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە کە ئەو سیستمە گوشەگیریەی کە لە ئیمرالی لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بەرێوەدەچێت، ئەشکەنجەیە لە دژی مرۆڤایەتی وهەمووهێزە ئازادیخوازەکان.

تەژەکە وەبیری هێنایەوە کە سی پی تی یەکێک لە هاوکارەکانی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕالیە وبە بێدەندگی وخەمساردی خۆی بووەتە شەریکی ئەوتاوانە.

لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی تەژەکەی ئەورووپادا هاتووە، " ئۆجالان ٣ ساڵە هیچ پێوەندییەکی لەگەل دەرەوەدا نەماوە، ڕێبەرەکەمان بە شێوازێکی ترسناک گۆشەگیرکراوە ودەربارەی دۆخی تەندروستی، ئاسایش و ژیانی ئەوهیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. لە دۆخێکی ئاوەهادا دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری داوە کە ئۆجالان ئەشکەنجە نەدراوە. دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بەوبڕیارە سەلماندی کە شەرکە لە ئەشکەنجەدانو گۆشەگیرکردنی رێبەرئاپۆدا.

بە ناوی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەورووپا ، بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا وەک درێژەدان بە گۆشەگیری سەرڕێبەر ئاپۆ دەبینین وئەم تاوانە شەڕمەزارو ڕسوادەکەین.

لەسەرئەو ئەساسە داوا لە تەواوی گەل ودوستانی خۆمان بەتایبەتی ژنانی کورد دەکەین کە ڕۆژی شەممە ٩ی تەشرینی یەکەم/١٧ڕەزبەر لەبروکسل وستراسبورگ بەشداری گرسەیی بکەن لە ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی سەرۆک ئاپۆ.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای کۆمیسیۆنی یەکیەتی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت. کوردانی ئەڵمانیا، باکووری فەرانسا،بلجیکا وهولەندا بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا دەکەن.

لە ستراسبورگی فەرانسا بۆ هامان مەبەست چالاکی ئەنجام دەدرێت.

شوێن وکاتی چالاکییەکان بەم شێوەیە:

بروکسل

٩ی تەشرینی یەکەم/کاتژمێر ١٢

ناونیشان:

Rond Point Schuman
1040-Bruxelles

ستراسبوورگ

شەممە٩ی تەشرینی یەکەم/کاتژمێر ١٣:٠٠

ناونیشان:

Conseil de L’Europe
Avenue de L’Europe/ Strasbourg

ک-ش