کاریگەری بایکۆت لە باشووری کوردستان لە زیادبووندایە

کاریگەری بایکۆتی کەلوپەلی تورکی لە باشووری کوردستان لە زیادبووندایە کە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەستیپێکردووە.

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک ٩ی تشرینی یەکەم دەستی بە هێرشی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی بەرامبەر خاک و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد، گەلی باشووری کوردستان دەستیان بە بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی کرد.

بە پێی هەواڵێکی (ئەی ئێف پی) کەمپەینی بایکۆتەکە کاریگەری زۆری هەیە و بە تایبەتی لە بەرژەوەندی کەلوپەلی ئێرانیدایە.

هونەرمەند بانیە: بایکۆت چەکی ئێمەیە

باشووری کوردستان و عێراق هەموو ساڵێک بە بەهای ٨ ملیۆن دۆلار، میوە، بەرهەمی پلاستیک، ماست و بەرهەمی کەمالیات و جلوبەرگ لە تورکیا دەکڕێن. بەرهەمەکان لە ڕێگەی باشووری کوردستانەوە لە هەموو عێراق بڵاودەبنەوە.

هونەرمەندی ناوداری باشووری کوردستان حەمید بانیە ڕایگەیاند، ئەگەر ئێمە بۆ شەڕی دژی تورکیا نەتوانین چەک هەڵگرین، بەڵام دەتوانین بایکۆت بکەین و بایکۆت چەکی ئێمەیە.

بانیە وتی، "هەوڵ بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە ئاستێکی باڵادا دەدەن و داوای بایکۆتکردنی فیلم و گۆرانی تورکیشی کرد."

قەسەدە پشتگیری لە کەمپەینی بایکۆتی کرد

هیزەکانی سوریای دیموکراتیک قەسەدە پشتگیری لە کەمپەینی بایکۆتی کاڵای تورکی کرد. مستەفا بالی وتەبێژی قەسەدە ڕایگەیاند، هەر پارەیەک کە دەدرێت بە کاڵای تورک و بۆ گەشتیاری بۆ تورکیا بەکاردەهێنرێت، گولەیەک و بۆمبێکە و بەر منداڵەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا دەکەوێت.

ف.ق