کۆبانێ: هێرشەکان زیادیان کردووە و ئێمە وڵام دەدەینەەوە

ئەڕداڵ کۆبانێ فەرماندەی قەسەدە لە عەین عیسا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بەپێی ڕێکەوتنەکان ناجووڵێتەوە و بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات و ڕژێم و ڕووسیا بێدەنگن و قەسەدە وڵامی دەبێت.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. بە تایبەتی هێرشی سەر عەین عیسا، گوندەکان ڕۆژئاوای گرێ سپی و ڕیگای ئێم٤ زیادیان کردووە. گواستنەوەی سەرباز بۆ سپی و دروستکردنی بارەگای سەربازی لەسەر سنوور بەردەوامە.

ئەڕداڵ کۆبانێ فەرماندەی قەسەدە لە عەین عیسا باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد. کۆبانێ ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەپێی رێککەوتنەکان و ئاگربەست ناجووڵێتەوە و هەموو ڕۆژێک بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات و وتی، قەسەدەش مافی پاراستنی خۆی بەکاردەهێنێت. کۆبانی سەرەنجی دایە سەر جموجووڵی سەر سنور و وتی،"لەسەر سنور بارەگای نوێی سەربازی دروست دەکرێت. دەوڵەتی تورک نزیکەی ٥-٦ بارەگای نوێی سەربازی دروست کردووە. بە پێی چاودێریەکانی ئێمە ، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئەو بارەگایانە هێرشی ئاسمانی و زەمینی زیادیان کردووە."

کۆبانێ دەشلێت، زیاتر ڕێگای ئێم ٤ و هەرێمی نێوان ئەبو سڕا و عەین عیسا بە ئامانج دەگیرێت و گوندەکانی هۆشان، دبس و خالیدیە تۆپباران دەکرێن و وتی،"دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەوڵ دەدەن لە هەرێمەکە جێگیر ببن و وڵامیان دراوەتەوە. گوندەکان بۆردومان دەکەن. بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵی سڤیل لەسەر ڕێگای ئێم٤ سویقاست بکەن، هێرش دەکەن. دەوڵەتی تورک ئەم مانگەی دوایی هەوڵی داگیرکەری زیاتر دەدات. ئێمە وەک قەسەدە خاوەن هێزین و ئامادەین بۆ بەرگریکردن لەم خاکە و گەلەکەمان."

ڕووسیا و ڕژێم بێدەنگن

کۆبانێ وەبیریهێنایەوە کە قەسەدە بەپێی ڕێکەوتنەکان دەجووڵێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک ئاگربەست پێشێل دەکات و وتی،"هۆکاری هەبوونی ڕووستا و ڕژێم  لەم دەڤەرە رێگریکردنە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک. بە گوێرەی چاودێریکردنی ئێمە ڕووسیا و ڕژێم ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ ناکەن. هەروەها کاتێک دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە ڕژێمی لێیە و سەربازەکانی بریندار دەکات، بێندەنگی هەڵدەبژێرن. دەوڵەتی تورک چەتەکان وەک بەرپرسیار پیشان دەدات، بەڵام ڕووسیا دەزانیت کە دەوڵەتی تورکە هێرش دەکات. هەروەها هاوەن و تۆپەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەهاوێژرێن. لە ئێستادا ڕێککەوتنێک هەیە و ئێمە بە پێی ڕێککەوتنەکە دەجووڵیینەوە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەرمان تا کۆتایی خاک و گەلەکەمان دەپارێزین."

ف.ق