کۆمیتەی کلتوری پەکەکە: بانگەوازی هونەرمەندان مێژووییە

کۆمیتەی کلتوری و هونەری پەکەکە بانگەوازی یەکیتی نەتەوەی ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی بە گرنگ لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند، کاتێک بەرخۆدان بە یەکێتی نەتەوەیی مسۆگەرکرا، دەبێتە مزگێنی ئازادی.

کۆمیتەی کلتوری و هونەری پەکەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەستپێشخەری ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لە سەر ناوی کلتور، زمان و یەکێتی نەتەوەیی گرنگیەکی مێژووییە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "لەدژی سیستمی قڕکردن کە کوردستانی پارچە کردووە و لە سیستمێکی بەو شێوەیەیە کە مرۆڤ ناتوانێت بە داگیرکەریش بەناوی بکات، تێکۆشانی ئازادی کە باجی گەورەی لەپێناودا دەدرێت کەوتووەتە قۆناغێکی نوێ. ئێمە لە سەردەمێکداین کە یەکێتی نەتەوەیی پێویستیەکە."

'پێویستە لەدژی قڕکردنی کورد یەکگرتووبین'

کۆمیتەی کلتوری و هونەری پەکەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "فاشیزمی دوای قڕکردنی ئەرمەن، سوریان، کەلدان و ڕۆمەکان کە لە ئێستادا دەیانەوێت لەدژی گەلی کورد تەواوی بکەن، بە هێرشی داگیرکەری لەبەرامبەر سەربەرزی مرۆڤایەتی ڕۆژئاوا، ڕاستیەکەی بۆ هەموو کەسێک ئاشکرا کردووە. ئامانجەکە بەشێک لە کورد نییە، هەموو کوردستانە. بە تەنها کوردیش ئامانج نییە، هەموو گەلانی سەر ئەم جۆگرافیایە ئامانجن. لەبەرچاوی جیهان تاوانی مرۆڤایەتی دەکرێت و بەردەوامە. لەدژی هێرشەکان بە هێزی گەلەکەمان گەورەترین بەرخۆدان لە جیهاندا بەڕێوەدەبرێت. لەبەر ئەو ڕاستیە گیانی یەکێتی نەتەوەیی لە هەموو کاتێک زیاتر گەش بووە و بووە بە ئەرکێک کە لەوە زیاتر ناتوانرێت دوابخرێت.

لە دژی تەیب ئەردۆغان کە بووە بە خاوەن نازناوی دیکتاتۆری سەدە و لە دژی ڕژێمی قڕکەر کە ئەردۆغان نوێنەرایەتی دەکات، بەرخۆدانی گەلەکەمان کە باجی زۆر دەدرێت، ئەگەر بە یەکێتی نەتەوەیی مسۆگەر بکرێت و هیوای سەدان ساڵە بەدیبهێنرێت، دەبێتە مزگێنی ئازادی.

'دیوارەکانی ترس هەڵوەشێنران'

گەلەکەمان دیواری ترسی هەڵوەشاند. وەک ئەوەی گەلەکەمان دەڵێت، "هەرچەند تاریک بن، ناتوانن خۆیان بەرامبەر هێزی با بگرن." هەروەها گەلەکەمان لە ئاستێکدایە دەتوانێت کێشەکانی بە دیالۆگ چارەسەر بکات و خاوەن ئەو ئەزموونەیە. لە هەموو پارچەکانی کوردستان ئەزموونی زۆری تێکۆشان و دەستکەوتەکان هەن. یەکخستنی ئەو هەموو بەهایانە، سیاسەتی دوژمنانی کوردستان بۆ پارچەکردن و لەناوبردن، پووچەڵ دەکاتەوە.

'بانگەوازی هونەرمەند و ڕۆشنبیران، هەنگاوێکی مێژوویی بوو'

لەم قۆناغەدا دەستپێشخەری و پێشەنگایەتی ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لە ئەوروپا بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەنگاوێکی مێژووییە. بای ئازادی کە هەموو هەورە تاریکەکان بڵاودەکاتەوە، بای یەکێتی نەتەوەییە. ڕۆشنبیر و هونەرمەندەکانمان بە هەنگاوەکەیان بۆ یەکێتی نەتەوەیی بەرپرسیاریەکی گەورەیان بەجێهێنا.

هەروەها لە باکووری کوردستان هەوڵەکانی تۆڕی کلتور و زمانی ناوەند و دەزگا دیموکراتەکانی ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لەم قۆناغەدا لەدژی قڕکردن هەڵویستێکی واتادارە. لەدژی ڕژێم کە هێرشی داگیرکەری بۆ هەموو جێگەیەک دەبات، لەگەڵ ئەوەی زمانی کوردانیش قەدەغە دەکات و دەڵێت، هیچ هێرشێک لەسەر کورد نییە، پاراستنی کلتوری و زمانی دایک پێویستی و ئەرکێکی نەتەوەییە. بابەتی زمان خاڵی شکاندنی قڕکردنی کلتوریە. هەروەها بە هۆی چۆنیەتی بەشداربووان بینرا ئەم هەنگاوە بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەنگاوێکی گرنگە.

'ئەم هەڵوێستە لەدژی فاشیزم، هەڵوێستی ئازادییە'

لەم قۆناغە مێژووییەدا کە گەلی کوردستان و گەلەکانمان خۆیان قەدەری خۆیان دیاری دەکەن و بە باجی گەورە بەرەو ئازادی دەڕۆن، ئێمە ئەم جورە دەستپێشخەریانە بە پێشەنگایەتی ڕۆشنبیر و هونەرمەندان بە گرنگ دەزانین و بەهۆی هەستیاریان، پیرۆزباییان لیدەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ئەم هەڵوێستە لەدژی فاشیزم هەڵوێستی ئازادییە. لەدژی ڕژێمی قڕکردن هەڵوێستی بەشەرەفی بەرخۆدانە، لەسەر ناوی یەکێتی نەتەوەیی بانگ و هەڵوێستێکی مێژوویی یە. بە هۆی ئەو هۆکارانە هیوامان وایە ئەم جورە دەستپێشەخەریانە تا یەکێتی نەتەوەیی بەردەوام بن و ڕایدەگەیەنین، ئێمە وەک بزوتنەوەی کلتوری و هونەری دیموکراتیکی کوردستان هەموو کاتێک لەگەڵیانین و پشتگیریان لێدەکەین و سڵاو و رێزی خۆمان پێشکێش دەکەین."

ف.ق