کۆنفرانسى زانکۆکانى رۆژئاوای کوردستان لە رۆژی دووەمدایە

کۆنفرانسى زانکۆکان و ئاکادیمییەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ دامەزراندنى پەروەردە و سیستمى هاوبەش لە رۆژی دووەمدایە.

زانکۆکان و ئاکادیمییەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بە رێکخستنى کۆنفرانسێکى باڵاى پەروەردەیى باس لە قەیرانەکانی خۆیان و سیستمەکەیان دەکەین.

کۆنفرانسەکە لەلایەن زانکۆەکانى رۆژئاڤا، کۆبانێ، عەفرین و ئاکادیمیای میرۆزپۆتامەوە رێکخراوە و لە کامپی سەرەکیى زانکۆی رۆژئاڤا لە قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت.

لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا راپۆرتی زانکۆەکان خوێندرانەوە و گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

ژمارەیەکی زۆر کەسی ئاکادیمی لە رێگەى سکایپەوە لە دەرەوەى وڵات بەشداری کۆنفرانسەکە بوون و بەڵگە و پێشنیازەکانیان لەبارەى سیستمى هاوبەشی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ کۆنفرانسەکە خستەڕوو و ئەمڕۆش بەردەوام دەبن لە کارەکەیان.

لە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکەشدا گفتوگۆ لەبارەى ئەو بەڵگە و پێشنیازانەوە دەکرێت.

 

ر.م