کۆڵبەرێک لە لایەن سەربازانی تورکەوە شەهیدکرا

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ، سێ کۆڵبەر شەهید و برینداربوون.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ، سەربازانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، گروپێک لە کۆڵبەرانیان داوەتەبەر دەستڕێژی گولـلە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سالم سولەیمان نژاد شەهید بووە و دوو کوڵبەریش بریندار بوون.

هەروەها ناوی بریندارێکیان داود مەجیدیانە و ناسنامەی کۆڵبەرەکەی تر ئاشکرا نەکراوە.

ف.ق