کەجەکە: دەبێت گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی دەوڵەتى تورک هەڵوێستیان هەبێت

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، داوا لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتەکانیان دەکەین کە لە دژی ئەم دەوڵەتە تورکە هەژمونخوازەی خاوەن عەقڵییەتى نەتەوە – دەوڵەتی داگیرکەر هەڵوێستیان هەبێت و تێکۆشان بۆ تێکشکاندنی ئەو هێرشکارییە بڵند بکەن

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، داوا لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتەکانیان دەکەین کە لە دژی ئەم دەوڵەتە تورکە هەژمونخوازەی خاوەن عەقڵییەتى نەتەوە – دەوڵەتی داگیرکەر هەڵوێستیان هەبێت و تێکۆشان بۆ تێکشکاندنی ئەو هێرشکارییە بڵند بکەن.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) سەرنجی خستەسەر ئەوە، کە دەوڵەتى تورک دەیەوێت ئەو جوگرافیایەی ئیمپراتۆریی عوسمانی تیایدا باڵادەست بووە، داگیر بکاتەوە و بیخاتەوە بندەستی خۆی و رایگەیاند "وتەکانی عەمرۆ موسا وەزیری دەرەوەى پێشووی میسر، کە وتبوی تورکیا هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی عەرەبی و دوژمنایەتیی عەرەبەکان دەکات، جارێکیتر بۆ ریسواکردنی سیاسەتەکانى ئاکەپە – مەهەپە گرنگن".

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لە راگەیاندراوەکەیدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەم خاڵانە:

"دەوڵەتى تورک دەیەوێت گەلی کورد، یەکێک لە گەلانی ئەم جوگرافیایە کە هەنگاوی یەکەمی بە کۆمەڵگەبوونی مرۆڤایەتی ناوە، قڕ و پاکتاو بکات. دەیەویت ئەو جوگرافیایەى کە ئیمپراتۆریی عوسمانی تیایدا باڵادەست بووە داگیر بکاتەوە و هێرشی خستنە ژێر کۆنترۆڵی خۆی بەڕێودەبات. بە سوپاکەى هێرشی سوریا، عێراق و لیبیا دەکات و بە بەردەوامیش هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی تری عەرەبی دەکات. تایبەتمەندیی داگیرکردنی وڵاتانی تر و سەپاندنی باڵادەستیی خۆی وەک ژنتیک و جینات لە عوسمانییەکانەوە وەرگرتووە و ئەوەى کردووەتە سیاسەتی خۆی بۆ سەر ناوچەکە. بە کولتوری باڵادەستیی عوسمانییەوە دەیەوێت نەتەوە – دەوڵەتی عەقڵییەتى حوکم کردنی جێگرەوە بۆ بە تورکبوون یەکبخات. ئەمڕۆ بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هێزێکى هێرشبەر و مەترسیدار. دەیەوێت ئەو سیاسەتەی و هێرشەکانی بۆ تێکشکاندنی ورە و ئیرادەی گەلانی تر بە دەمامکی ئیسلامی داپۆشێت. ئیسلامێک، کە بە ئەندازەى دەسەڵاتەکەى تۆ و بە ئەندازەی دەوڵەتەکەى تۆ نییە، بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار دەهێنێت.

بە قسەى 'شەڕ لە دژی تیرۆر دەکەم' دەیەوێت هێرشە داگیرکەرییەکانى و لکاندن بە خۆیەوە بشارێتەوە

هەر شوێنێک داگیر دەکات ئاڵای خۆی تیادا هەڵدەکات، خوێندنگەی تورکی دەکاتەوە، پۆلیس و ئاسایشی سەر بە خۆی تیادا دروست دەکات، هەر وەک ئەوەی لە سوریا دەبینرێت پارەی خۆی بۆ کڕین بەکار دەهێنێت تاوەکو بە خۆییەوە بیانبەستێتەوە و بەو شێوەیە بناغە بۆ خۆی دروست دەکات. ئەوەش لە رێگەى بەکارهێنانى دەمامکی ئیسلام و ئەو قسەیەى کە دەڵێت، لە دژی تیرۆر شەڕ دەکەم، دەبێت مرۆڤ لەوە تێبگات، کە هەموو ئامانجەکانی شاردنەوەى هێرشە داگیرکەرییەکانیەتی بۆ لکاندن بە خۆیەوە. بە سیاسەتەکانى خۆی لە سوریا و عێراق، دیسانەوە بو بەکارهێنانی قسەى ئەوەى لۆزان سەرکەوتو نەبوو، زۆر بە روونی ئەو سیاسەتەی خۆی خستەڕوو. هەروەها بە رووکردنە لیبیاش وەک ئەوەى دەڵێن، خاکی باو باپیرانمانە، کەلەپوری ئێمەیە، وەک دەڵێن، لە بەرامبەر ئەوانەدا بەرپرسیارییان هەیە، بەو شێوەیە دیسانەوە سیاسەتەکانی دەخاتەڕوو. دەوڵەتى تورک دەیەوێت کورد لە ناو ببات و بیسڕێتەوە، کوردستان بکاتە گۆڕەپانێک بۆ بڵاوبوونەوەی تورکان، داگیرکردنی خاکی نەتەوەیى عەرەب و ئەو خاکەى کە پێشتر دەکەوتە سنووری عوسمانییەوە بۆ خۆی کردووەتە ئامانج تاوەکو بیخاتە ژێر باڵادەستی و هەژمونی نەتەوە – دەوڵەتی تورک.

هەستیاری و ناڕەزایەتیی یەکێتی عەرەبەکان و وڵاتانی عەرەبی بە نرخە

یەکێتی عەرەبەکان ئەو ئامانجەى دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی بینیوە، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە عێراق و سوریا و لیبیا هەڵوێستێکى روونیان نیشان دا. ئەوەیان خستەڕوو، کە سیاسەتەکانی دەوڵەتى تورکی هێرشبەر، داگیرکەر و بڵاوەپێکەرە. هێرشەکانى دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کوردیشیان ئیدانە کرد. وتەکانى وەزیری پێشووی دەرەوەى میسر عەمرۆ موسا کە وتی، تورکیا هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی عەرەبی و دوژمنایەتیی عەرەبەکان دەکات، جارێکیتر بۆ ریسواکردنی سیاسەتەکانى ئاکەپە – مەهەپە گرنگن. ڕاگەیاندنەکانی کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی عەرەبی نیشانەی ئەوەیە کە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک-یان باش بینیوە و بۆ ئەوەی ڕێگری لەو سیاسەتانە بکەن داواکاری کۆمکاری عەرەبی کە هەڵوێستێکی هاوبەشیان دەربڕیوە، زۆر گرنگە. واتە کۆمکاری عەرەبی، سیاسەتمەدارە عەرەبەکان و ڕۆشنبیرانی ئەوان ناڕەزاییان بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر کوردان دەربڕی و ئەوەش زۆر واتادارە. بەهۆی ئەو هەستیاریەیان سپاسی خۆمان پێشکەش بە کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی عەرەبی دەکەین.

بە عەقڵیەتی قڕکەری دەوڵەت – نەتەوە دەیەوێت ببێتە سەروەر

زیاتر لە سەد ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو لایەک زیاتر سیاسەتی پارچەکردن و لاوازکردن لەسەر عەرەب و کورد بەڕێوەبراوە. لەناوبردنی ئیرادەی گەلی کورد و عەرەب، تێکشکاندن و پارچەکردن، بێهێزکردن بووەتە سیاسەتی بناغەیی هێزە نێودەوڵەتیەکان و وڵاتانی هەرێمەکە وەک تورکیا. بە تایبەتی دەوڵەتی تورک هیچ کاتێک قبوڵی نەکردووە کە کورد و عەرەب ببنە خاوەن ئیرادە و بەهێز ببن. ئێستا دەیەوێت لەو هەرێمانەی کە ئێمپراتۆریەتی عوسمانی تێیایدا باڵادەست بوو، بە عەقڵیەتی دەوڵەت – نەتەوە دەیەوێت ببنە دەسەڵاتدار. هەرچەندە بە ئاشکرایی دەیانەوێت کورد قڕ بکەن، هەروەها بە عەقڵیەت و سیاسەتی ئێستای، لە هەموو شوێنێک کە داگیری کردووە و بەو شوێنانەی کە دەیەوێت بەخۆیەوە بلکێنێت، تورکبوون وەک کۆمەڵگایەکی سەردەست بکاتە دەسەڵاتدار.

یەکگرتنی هەموو گەلان، وڵاتان و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدژی سیاسەتی هێرشکاری دەوڵەتی تورک، هەروەها وەستانەوە لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ ئارامی و ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر واتادارە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بوونەتە وەک چەتە و ئەشقیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تەنها بە یەکێتی گەلان، یەکگرتن و بە تێکۆشان لەناودەچن. کاتێک کە ئەو عەشقایە لەناوبرا، ئەو کاتە دەبێتە جۆگرافیایەک کە خۆی دەسپێرێتە دیموکراسی راستەقینە کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ئاشتی و ئارامیدا کە پشت بە برایەتی و یەکسانی دەبەستێت دەژین.

دەوڵەتی تورک بەتەنها دوژمنی گەلی کورد نییە. کارەکتەری دەوڵەتی تورک لە داگیرکەری، دابەشکردن و دەسەڵاتداری و قڕکردن پێکهاتووە. پێویستە هیچ دەوڵەتێک، وڵات و کۆمەڵگایەک لە دەسەڵات و هەڵخەڵەتاندنی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت ئامانجەکانی جێبەجێ بکات، بڕوا نەکات. ئەگەر ئەم عەقڵیەتە لەناونەبرێت، دەوڵەتی تورک وەک هیزێکی دوژمن، دوژمنایەتی لەسەر گەلی و کورد و پێکهاتەکانی تر و ئایینەکان و کۆمەڵگاکانی تر و وڵاتانی تر بەردەوامی پێدەدات.

ئێمە وەک گەلی کورد، لەبەر ئەم سیستمە قڕکەرە بەرخۆدان دەکەین. بانگەوازیمان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتان ئەوەیە کە لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خاوەن عەقڵیەتی دەوڵەت – نەتەوەی داگیرکەر، ببنە خاوەن هەڵوێست و تێکۆشانی تێکشکاندنی ئەم هێرشە بەرزبکەنەوە."

ژ.ت / ف.ق