کەژەکە راگەیاندراوێکى بۆ جۆرج فلۆید بڵاوکردەوە

دەستەى بەڕێوەبەری کەژەکە رایگەیاند، ئێمە ئەو تاوانە نەژادپەرەستییە ئیدانە دەکەین، کە لەلایەن هێزەکانى دەوڵەتەوە ئەنجامدراوە.

دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی ژنانى کوردستان (کەژەکە - KJK) ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە کوشتنی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە نیشاندا و رایگەیاند، کوشتنی جۆرج فلۆید بەشێکە لە شەڕی دەوڵەت لە دژی کۆمەڵگە.

لە راگەیاندراوەکەى کەژەکەدا هاتووە:

"لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە شاری مینیاپۆلیسی ئەمریکا دا هاووڵاتییەکى ئەفرۆ – ئەمریکی بە ناوی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. ئێمە ئەو تاوانە نەژادپەرەستییەوە، کە لەلایەن دەوڵەتەوە ئەنجامدراوە ئیدانە دەکەین. بە داخەوە ئەوە نە یەکەم تاوانی سیاسییە و نە دوا تاوانیش دەبێت. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا لە شاری هاناو لە ئەڵمانیا ٢ کورد و ٨ کەسی تر لەلایەن فاشیستێکەوە کوژران. بەهۆی ئەوەى ئەوەى کوردن هەموو رۆژێک هێرش دەکرێتە سەر کوردان و دەکوژرێن.  

دەبێت هێرشی لەو جۆرە وەک هێرشی تاکە کەس سەیر نەکرێن و شیکردنەوەیان بۆ نەکرێت، بەڵکو وەک هێرشی گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵگە سەیر بکرێت و شیکاریی بۆ بکرێت. تاەوکو نەژادپەرستی و زایەندپەرەستی لە چوارچێوەى نەتەوە دەوڵەت و کاپیتالیزم دا شیکاریی بۆ نەکرێت، مرۆڤەکان ناتوانن لە دژی تێکۆشان و بەرەنگاری ئەنجام بدەن.

ئێمەى کورد هێرشی نەژداپەرەستیمان لەسەرە و بیر لە هۆکارەکانى نەژادپەرەستی و داگیرکەری دەکەینەوە. ئەم گەلە سەدان ساڵە بۆ ماف و ئازادیی خۆی تێدەکۆشێت و ئێمە بۆ تێکۆشانێکى راست قوربانیی گەورە دەدەین و دەیشیدەین. ئەو گوشار و داگیرکەری و چەوساندنەوەیە نە شتێکی سروشتییە و نە چارەنووسیشە.

کوشتنی جۆرج فلۆید بەشێک لە شەڕی دەوڵەت لە دژی کۆمەڵگە. لەم ساڵانەى دوایدا دەوڵەتەکان رێوشوێنە ئەمنییەکانى خۆیان زیاتر دەکەن و بۆ ئەوەش هەڕەشەیەکى گەورەیان لەسەر ئۆپۆزسیۆن و رەخنەگرانیان دروستکردووە. بەپێی میدیاکانى ئەمریکا لە ساڵی رابردوودا ١٠٩٩ کەس کوژراون. ئەمڕۆش لە هەموو گۆڕەپان و ئاست و جومگەکاندا هەژمونی و خۆسەپێنیی دەوڵەتەکان زۆرتر بووە.

کاتێک ئەو سیستمە داگیرکەر و چەوسێنەرە خۆی زیاتر دەسەپێنێت، ئەوا تێکۆشان و بەرخودانیش لە دژی زیاتر و بەهێزتر دەبێت. تێکۆشانی یەکگرتوانە لە دژی ئەو سیستمە، نەژادپەرەستی، کاپیتالیزم و نەتەوە دەوڵەت و زایەندپەرەستی و دروستکردنی سیستمێکى ئەڵتەرناتیڤ زۆر گرنگە. بە دروستکردنی سیتسمێکى دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژنان دەپارێزرێت و لەو رێگەیەوە تۆڵەى هەموو شەهیدانی و گیانبەختکردوان دەسەنرێتەوە و رێگریش لە هەموو کوشتار و کۆمەڵکوژییە چاوەڕوانکراوەکان دەکرێت".

ژ.ت