گوندی تەهلاوی پارێزگای دهۆک بۆردومان کرا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیا گوندی تەهلاوی پارێزگای دهۆک-یان بۆردومان کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر گوندی تەهلاوی پارێزگای دهۆکی باشوری کوردستان-یان بۆردومان کردوە.
سەرچاوە هەرێمیەکان ڕایانگەیاندووە، بۆردومانەکە بە چڕی لەوەڕگە و دارستانی دەوروبەری گوندەکەی گرتووەتەوە و ئاشکرایان کردووە، هێندەی زانراوە بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی زۆری ماددی بە لەوەڕگەو و دارستانی گوندەکە گەیاندووە.

 

هـ.هـ