گۆڕان ونەوەی نوێ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قەبووڵ ناکەن

ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پارلمانی باشووری کوردستان بەردوامە. بزوتنەوەی گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئیستاوە رایانگەیاندووە کە ئەنجامەکان قەبووڵ ناکەن.

 

ڕۆژی یەکشەممە دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ دیاری کردنی نوێنەرانی پەرلمانی کوردستان بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کرد. ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکەی ئەم خولەی پەرلمان لەچاو خوولەکانی پێشوو زۆرکەمتربوو. هێشتا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژرادنەکان رانەگەیەنراوە.

بە پێی ئامارە نافەرمییەکان لە کۆی ژماردنی ٨٦٪ی دەنگی ناوسەندووقەکان پارت دیمورکراتی کوردستان- پەدەکە لە پێشوەیە و یەکیەتی نیشتمانی ، گۆڕان و جولانەوەی نەوەی نوێ لە پلەی دوویەم بۆ چوارەمدان.

بزوتنەوەی گۆڕان وجوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامەکان ڕەددەکەنەوە ونەوەی نوێ رایگەیاندووە کە ئەوان بەسداری لەدانیشتنەکانی پەرلماندا ناکەن.

بە پێی ئەو دەنگانەی کە تائیستا ژمێردراون:

پەدەکە:٥٦٣ هەزاردەنگ ، ٤٣٪

یەکیەتی: ٢٦٧هەزار دەنگ ، ٢٠.٤٪

بزوتنەوەی گۆڕان: ١٦٧هەزاردەنگ ،١٢.٨٪

جولانەوەی نەوەی نوێ: ١١٦ هەزاردەنگ، ٨.٨٪

کۆمەلی ئیسلامی: ٩٨هەزاردەنگ،٪٧.٥

بەرەی ئیسلاح:٧٤ هەزاردەنگ، ٥.٦٪

لیستی سەردەم: ١٥ هەزار دەنگ، ١.١٪ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.

چاوەڕوان دەکریت لەماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتووە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ژماردنی دەنگەکان ڕابگەێنێت.

'جوڵانەوەی نەوەی نوی: ئێمە ناچینە پەرلمان'

دوای ئەوەی کە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی باشووری کوردستان ئاشکرا کرا، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوارعەبدولواحید ڕایگەیاند کە بەوئەنجامانەی کە ڕاگەیەنراوە ئەوان ناڕۆنە پەرلمان.

شاسوارعەبدولواحید وتی، " هەڵبژاردن وەک شانۆگەری بوو، لەم بارودۆخەدا ئێمە بەشداری لە دانیشتنەکانی پەرلمانی کوردستان ناکەین.

' گۆڕان:ئەنجامەکان قەبووڵ ناکەین'

وتەبێزی بزوتنەوەی گۆڕان شۆڕش حاجی ڕایگەیاند کە هەناوی یەکەمان ئەوەیە کە ئەنجامەکان قەبووڵ ناکەین. شۆڕش ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕان ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.

ک-ش