گەریلا تیڤى ڤیدیۆیى چالاکییەکى تری گەریلای لە شرنەخ بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکى تری گەریلاکانى هەپەگە/یەژەئاستاری بڵاوکردەوە، کە هێرشکردنە سەر زرێپۆشێکى جۆری کوبرایە لە چیاى گابار لە پارێزگاى شرنەخ.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکى تری گەریلاکانى هەپەگە/یەژەئاستاری بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەى نێوان لیوای زفینگ لە سنووری فندک و شاخی گیوڤەلنیلک لە چیای گاباری پارێزگاى شرنەخ لە دژی زرێپۆشێکى سوپاى تورکیا ئەنجامیاندابوو. بەو هۆیەوە زرێپۆشەکە تێکشکابوو و ٦ سەربازیشی تیادا کوژرابوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە رایگەیاندووە:

"هێزەکانمان رۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١٦:٥٠دا لە چیای گاباری شرنەخ لە شوێنێکى نێوان لیوای زفنگ و سنوورەکانى فندک و شاخی گیوڤەنلیک لە دژی زرێپۆشێکى جۆری کوبرا چالاکییەکیان ئەنجامدا.

هاوکات لەگەڵ ئەوەى گورزی قورس لە زرێپۆشەکە درا و بە تەواوى تێکشکێنرا، لە چالاکییەکەدا ٦ سەربازی دوژمنیش کوژران. کاتژمێرێک لە دواى چالاکییەکە، هێزە داگیرکەرەکان بە پشتیوانیى زرێپۆش، تانک و کۆپتەری جەنگیى کوبرا تەرمی کوژراوەکانیان کردە ناو کۆپتەرێکى جۆری سکۆرسکی و تەرمەکانیان لەناوچەکە گواستەوە".

ر.م