گەریلا لە لێلیکان چالاکیى لە دژی سوپاى تورکیا ئەنجامدا

گەریلاکانى هەپەگە لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر، کە لە ناوچەى لێلیکان لە باشووری کوردستان خۆیان جێگیرکردووە، ئەمڕۆ چالاکییان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، گەریلا لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیا لە شاخی لێلیکانی سەر بە ناوچەى سیدەکان چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا لە ٢ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨دا و لە کاتژمێر ٠٧:١٠ لە شاخی لێلیکان لە سیدەکان لە خاکى باشووری کوردستاندا، گەریلاکانمان لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورز لە سەنگەرەکانى دوژمن دران، بەڵام ژمارەى سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن روون نەبووەتەوە. لە دواى چالاکییەکدا سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەى چالاکییەکەى دایە بەر تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن.

فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج

لە ١ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨دا فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى سوپاى تورک بەسەر ناچەى گارە لە هەرێمى پاراستنى مەدیا دا دەسوڕایەوە. هێزەکانمان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان کردە ئامانج. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەو ناوچەیەدا زیانى بەرکەوت و بەو هۆیەوە لەو ناوچەیە دوور کەوتەوە.

هێرشی ئاسمانی لە دژی گەریلا

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا.

رۆژانی ٢٩-٣٠ی ئەیلول و هەروەها رۆژی ١ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ کاتژمێر ١٦:٠٠ – ١٧:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر دەشتی کافێیەی سەر بە ناوچەى گارە-یان بۆردومانکرد.

رۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨  لە کاتژمێر ١٦:٣٠ دا فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەکانى چیای حەفت تەبەقی سەر بە گارەیان بۆردومانکرد.

رۆژی ١ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١١:٠٠دا فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر دەورووبەری چەمی ئاڤاشین-یان بۆردومانکرد".

ر.م