هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا لە زاگرۆس و بازید ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٣٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی چارچەلی هەرێمی زاگرۆس چالاکی ئەنجامدا.لە جالاکیەکەدا کە لەنزیکەوە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن درا، سەنگەرێک و پەناگەیکی سەربازەکان لەناوبرا. هەروەها کامیرایەکی مۆبیسیش لەسەرگردەکە تێکشکێنرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.
سوپای داگیرکەری تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەڤەری دەمیرکاپی، گلیداغ و چۆمکی ناوچەی بازیدی ئاگری هەوڵی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکەیدا، بەڵام هێزەکانمان ٢٧ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ سەربازانیان کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا کە دوژمن خەریکی جووڵە بوو، گورزی کاریگەری لە دوژمندرا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
سوپای داگیرکەری تورک کە گورزی گەورەی بەردەکەوێت، لە دەڤەری ئۆپەڕاسیۆنەکە یەکینە شاراوەکانی جێگیر کرد، بەڵام شەو لەناوچەکە کشانەوە.
٥ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٤٠ و ٠٠:٢٠ هەلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری کانیڕەشی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردەمان کرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ف.ق