گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: پەکەکە ژیانەوە و هیوایە

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٤١مین ساڵیادی پەکەکەیان وەک "ژیانەوە و هیوا" لەقەڵەمدا.

دلپاک هێلین گەریلای یەژاستار و گەریلاکانی هەپەگە، هارون زافەر و شاهین سەردار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان کرد.

دلپاک هێلین گەریلای یەژاستار: بۆ هەموومان ٢٧ی تشرینی دووەم هیوا و ژیانەوەیە. بۆ هەموو گەلە ژێردەستەکان ئۆمێدە.

گەریلای هەپەگە هارون زافەر: ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز بێت. تێکۆشانەکەی تا کۆتایی بەردەوامە. داواکاری و بۆچوونەکانی گەلی کورد جێبەجێ دەکرێن.

گەریلای هەپەگە شاهین سەردار: پەکەکە دوای شەهیدکردنی شۆرشگێری ئینتەرناسیۆنال حەقی کارەر ،لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دامەزرا. لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە و تا ئێستا تێکۆشان گەورە دەبێت.

ف.ق