گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار: بە دڵخۆشی و سەربەرزییەوە یادی زیلان دەکەینەوە

فیکرەت پیرۆزهات گەریلای هەپەگە، ژیان بۆتان گەریلای یەژا ستار، یادی شەهید زیلان 'زەینەب کناج'یان کردەوە.

لەدژی ئەو هێرشەی رۆژی ٦ی ئایاری ١٩٩٦ / ١٧ی بانەمەڕ لەدژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، 'زەینەب کناجی' ناسراو بە 'زیلان' لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ / ١٠ی پووپشەڕ لە دێرسیم چالاکییەکی گیانفیدایی ئەنجامدا.  فیکرەت پیرۆزهات گەریلای هەپەگە و ژیان بۆتان گەریلای یەژا ستار یادی زیلانیان بەرز راگرت و وتیان: "تا دوا هەناسە تێدەکۆشین و رێبەرەکەمان ئازاد دەکەین".

فیکرەت پیرۆزهات گەریلای هەپەگە وتی: "بە شادیی و دڵخۆشی و سەربەرزییەوە یادی زیلان دەکەینەوە. زیلان کەسایەتییەکی مێژووییە، کە بەرامبەر بە دوژمن خاوەن توڕەیى و رقە. لە ٢٠ ساڵدا لەبارەی زیلانەوە زۆر شتم خوێندەوە، گوێبیستی بووم. بەتایبەتی شیکارییەکانی رێبەرایەتی کە لە بارەیەوە خراونەتەڕوو. رێبەرایەتی دەڵێت 'زیلان فەرماندەی منە، من لە ژێر فەرمانی ئەودام'. گەریلایەک کە تەنیا دوو ساڵ لەناو ریزەکانی تێکۆشاندا بوو، چۆن دەتوانێت هێندە ببێتە فەرماندە؟ زۆر گرنگە کە مرۆڤ لەو ئاستەدا خۆی بگەینێتە راستی".

ژیان بۆتان گەریلای یەژا ستاریش وتی: "هێز و توانا لە بیرەوەرییەکانی وەردەگرین. تا دوا هەناسە تێدەکۆشین و رێبەرایەتی ئازاد دەکەین."

ژیان بۆتان بانگەوازی بۆ ژنانی گەنج کرد 'وەرن با ببینە زیلان، لە چیا ئازادەکاندا بە شێوەیەکی ئازاد بگەڕێین'.

ر.م