یادی زولکوف گەزەن کرایەوە: پێویسە ئاگاداری هێزەکەمان بین

یادی زولکوف گەزەن کرایەوە کە لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی چالاکی ئەنجامدابوو.

کاتێک لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی دەست بە بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن کرا، لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ دا زیندانی سیاسی زولکوف گەزەن لە زیندانی پیتی (ئێف)ی تەکیرداغ چالاکی فیدایی ئەنجامدا. لەسەر گۆڕەکەی لە گۆراستانی یەنیکوی ئامەد یادی گەزەن کرایەوە. دایکی زولکوف گەزەن هەوا گەزەن، لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، دەرسیم داغ، موسا فارسئۆغلۆلاری و سەمرا گوزەل پەرلەمانتارانی هەدەپە و نوێنەرانی مەیاد – دەر، تەژەئا و ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بەشداریان لە یادکردنەوەکەدا کرد.

'لەسایەی ئەوان گۆشەگیری تێکشکێنرا'

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە ڕایگەیاند، لە سایەی بەرخۆدانی زولکوف گەزەن، ئایتەن بەچەت، زەهرا ساغلەم، یونجا ئاکنجی، سیراچ یوکسەک و ماحسون پۆمای گۆشگیری تێکشکێنرا و وتی، "زولکوف و هاوڕێکانی دەیانزانی گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە و بۆیە چالاکیان ئەنجامدا. لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا لەسەر هەموو گەل و ژنان و گەنجان گۆشەگیری هەبوو."

هەوا گەزەن دایکی شەهیدیش ڕایگەیاند، پێویستە ئیدی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەڵگیرێت. پێویستە کورد لەدژی ئەم زوڵمە چاوی بکاتەوە. زولکوف چوو، بەڵام با لەمەودوا گەنجان نەمرن. پێویستە یەکبگرین و ئاگاداری هێزی خۆمان بین.

ف.ق