یەرەکە ناوى شەهیدەکانى مەریوان و شاهۆى بڵاوکردەوە

ناوەندى راگەیاندنى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، بەهۆى پیلانگێڕیى بەکرێگیراوانى رژێمى دژە گەلیى ئێرانەوە لە رۆژی ١١ و ١٤ى تەمووزی ٢٠١٨ / ٢٠ و ٢٣ى پووشپەڕدا لە مەریوان و نۆدشە ٤ گەریلایان شەهیدبوون.

ناوەندى راگەیاندنى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) ناوى ٤ گەریلاى شەهید، کە لە مەریوان و نۆدشە شەهیدبوون  راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەکەدا هاتووە "لە کاتێکدا کۆمەلگەى دیموکراتیک و ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) پرۆژەیەکى دیموکراتیکى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لە رێگەى ئاشتییەوە خستەڕوو، رژێمى ئێران هێرشەکانى زیاتر کردووە. پیلانگێڕیى رژێمى ئێران لە دژى هەڤاڵانى گەریلامان بەردەوامە. هێزەکانمان لە چوارچێوەى بەرگریى رەوادا کاتژمێر ١ى بەرەبەیانى شەممە ٢١ى تەمووز / ٣٠ى پووشپەڕ لە وەڵامى بە کرێگیراواندا چالاکییەکى ئەنجامدا و بەو هۆیەوە چەندین کەس لە ئەندامانى سوپاى پاسداران کوژران و برینداربوون. هێزەکانى ئێمەش بە سەلامەتیى تەواوەوە ئەرک و چالاکییەکەیان ئەنجامداوە و گەڕاونەتەوە شوێنەکانى خۆیان. ئامانج لەو چالاکییە وەڵامدانەوە بوو بە بەکرێگیراوە خۆجێییەکان".

بەپێى راگەیاندراوەکەى یەرەکە ناوى گەریلا شەهیدەکان بریتین لە:

 ناو و پاشناو: خەسرەو سەعیدی

نازناو: رزگار لەیلاخ

شوێنى لە دایکبوون: دێولان

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١١ى تەمووز - مەریوان

  ............

ناو و پاشناو: محەمەد پەیام عەلیزادە

نازناو: ئارگەش سنە

شوێنى لە دایکبوون: سنە

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٤ى تەمووز – شاهۆ

....................

ناو و پاشناو: محەمەد شەن

نازناو: نومان فارقین

شوێنى لە دایکبوون: فارقین - ئامەد

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٤ى تەمووز - شاهۆ

  ................  

ناو و پاشناو: یاوز چکماک

نازناو: مونزور هەڵگورد

شوێنى لە دایکبوون: ئەرزرۆم

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٤ى تەمووز - شاهۆ

یەرەکە لە کۆتایى راگەیاندراوەکەیدا سەرەخۆشیى لە بنەماڵەى شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزى گەلەکەمان کردووە و جەختى لەوە کردووەتەوە، ئەو ٤ گەریلایە بە رۆحی فیدایانە و قارەمانانە و بە بوێرییەکى گەورەوە ماوەیەکى دوور و درێژ لە تێکۆشانى ئازادیخوازانەى رۆژهەڵاتى کوردستاندا بوون و بوونەتە پێشەنگانى هاوچەرخی ئازادیى رۆژهەڵاتى کوردستان. یەرەکەش بەڵێن بە پێبەندبوون بە ئامانجى ئەو شەهیدانە و درێژەدان بە رێگاکەیان دووپات دەکاتەوە.

 

 

ر.م