یەپەگە: لە ڕاجۆ وشەرای عەفرین ٥ چەتە کوژران

یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانان لە ٢٤ و ٢٥ی ئەیلوول لە ناوچەی شيرا وڕاجۆی عەفرین بەلانی کەموە ٥ چەتە دەوڵەتی تورکیا کوژران.

شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە بەردەوامن لە چالاکییەکانی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە دژی داگیرکەرانی عەفرین و لە ئەنجامی زنجیرە جالاکیەکدا، ٥ چەتە کوژران.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، بەبڵاوەکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامەکانی سێ چالاکیی شەڕڤانانی لە شەرا و ڕاجۆی عەفرین خستەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ شەڕڤانانمان لەسەر ڕێگای گوندی دێر سوان - شەرا، لە دژی چەتەکانی فرقەی حەمزە چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران و چەکەکانیان کەوتە دەستی شەڕڤانانەوە.

لە بەردەوامیدا یەپەگە ڕایگەیاندووە: هەر دوێنێ شەڕڤانان لە گوندی حاج خەلیلی سەربە ڕاجۆی عەفرین چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوی یەپەگەدا هاتووە: ئەمڕۆ لە گوندی نەبی حوری سەر بە شەرا لە دژی چەتەیەکی سوڵتان عەبدولحەمید چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک بەناوی عەلی عومەر کە خەڵکی حەلەبە کوژرا.