یەکینەکانی تۆڵە لە زۆر شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵە لە زۆر شاری کوردستان و تورکیا لەنێوان ٣-٩ تەموز چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا کە لە شارەکانی ئامەد، وان، ئێلح، بەدلیس و ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا تیشکخرایەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و باسی ئەوەکرا،"هەر هێرشێک لە بەرانبەر کەسێک و کۆمەڵگاکەمان ئەنجام بدرێت، هۆکاری ڕاپەڕین و تۆڵەکردنەوەیە."

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، یەکینەی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد لە گەڕەکی سخکێی وان، ویستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنەتیان لە نزیک قۆتابخانەی سەرەتایی مەقبولەخانمیان سووتاندووە.

لە ٤ی تەموزدا لەدژی قاچاخچیەکانی مادەی هۆشبەر لە کۆڵانی کراتلی گەڕەکی شەفەقی ناوجەی ڕێیا ئارمووشی وان ' یەکینەکانی خۆپاراستن' چالاکیان ئەنجامداوە و ڕایانگەیاند،"هەم قاچاخچیەکانی مادەی هۆشبەر و هەم بەکارهینەرەکانیان سزادراون."

هەروەها باسی ئەوەکرا کە ٧ی تەموز لە شاروچکە سخکێی ناوچەی ڕێگای ئارمووش ' یەکینەکانی خۆپاراستن' لەدژی ئۆتۆمبێڵی دەوریە کە بەرە قەڕەقۆلی جەندرمە دەچوو، بە چەکی سووک چالاکیان ئەنجامداوە. بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

٣ی تەموز لە ناوچە یەنیسەهری ئامەد ئۆتۆمبێڵی دەزگای جەماوەری سووتێنراوە.

یەکینەی تۆڵەی شەهید گولان باتمانیش ٧ی تەموز لە ناوەندی ئێلح ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی مەدەنیان سووتاندووە.

یەکینەی تۆڵەی شەهید سەیید گارزان لە ٩ی تەموز لە ناوچەی تاتوانی بەدلیس ئۆتۆمبێلێکی ڕانجەری پۆلیسیان سووتاندووە.

لە ئەستەنبوڵیش یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان لەنێوان ١ و ٦ی تەموزدا لە کادکۆی، باغجلار و ئەیوبی ئەستەنبوڵ دۆڵمیش و شەش ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە.

ف.ق