کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەکەی تۆڵەی شەهید سەرحەد گراڤی مام ڕەشۆ چالاکیی ئەنجام دا
یەکەی تۆڵەکردنەوەی شەهید سەرحەد گراڤی مام ڕەشۆ لە ١٤ی حوزەیراندا لە دژی وێستگەیەکی پەیوەندییەکانی تەلەفون و ئینتەرنێت لە ناوچەی ئارتەمێنتی وان چالاکییەکی تەقاندنەوەی ئەنجامدا. -
گوندەكانی زاخۆ لەلایەن سوپای داگیركەری توركەوە تۆپباران دەكرێن
دەوڵەتی توركی داگیركەر گوندی پەرەخ لەزاخۆی سەربەپارێزگای دهۆك تۆپباران كرد و لەئەنجامی تۆپبارانەكەدا دوو هاوڵاتی بریندار بوون. -
چالاكی گەریلایی لە شاخی جودی: ١٧ سەربازی توركی داگیركه‌ر سزا دران
گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە شاخی جودی مەتینا ئەو سەربازانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك كە هەوڵیاندەدا پێشڕەو بكەن، خستە بۆسه‌وه و لێیان هاتوونەتە دەست و لانیكەم ١٧ داگیركەر سزا دراون. -
له سلێمانی له دژی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی رێپێوانێك ئه‌نجامدرا
ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی كه كۆچیان به‌ره‌و باشوری كوردستان كردووه، زیاتر ده‌بن. -
هه‌په‌گه: ١٠ داگیركه‌ر سزادران، ٤ سه‌نگه‌ریش روخێنران- نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكاندا له تیمه گه‌ڕۆكه‌كان و تونێله‌كانی شه‌ڕ: ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٢ كامێرای ته‌رماڵ، كامێرایه‌كی حه‌راری و ٤ سه‌نگه‌ر تێك‌شكێنران. -
له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركدا پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌وه‌یه‌كی ژیانیان له‌ده‌ستدا
له شه‌نگال له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌وه‌یه‌كی ژیانیان له‌ده‌ستدا. -
بنەماڵەی شەنیاشار: تێکۆشانمان تاوەکو بەدیهێنانی دادپەرەوەری بەردەوام دەبێت
بنەماڵەی شەنیاشار وتیان: هەتا هەق، ماف و یاسا و دادپەروەری لەسەر ئەم خاکەدا نەچەسپێت لە تێکۆشانەکەیان بەردەوام دەبن و گەشەی پێدەدەین. -
٤٢ ساڵە لەژێر زۆڵم و ستەمی دەوڵەتی تورك دان
فادیلە ماڵگاز بەهۆی زۆڵم و ستەمی دەوڵەتی تورك سێ جارە كۆچبەر بووە و ڕایگەیاند، ماوەی ٤٢ ساڵە لەژێر زۆڵم و ستەمی دەوڵەتی توركدان و دەڵێت: "دەوڵەت خانووەكەمانی سوتاند و ڕووخاندنی و ئەشكەنجەی داین، بەڵام ئێمە هەر دەستمان لە دۆزەكەمان هەڵنەگرت". -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجوومەنی گەلی لە سنونی شەنگال بۆردومانکرد - نوێکرایەوە -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر ٢ جار بینای ئەنجوومەنی گەلی سنونی لە شەنگال بۆردومانکرد. -
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەڕڤان ئەرکەندیی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەڕڤان ئەرکەندی (جبرەئیل گوڵتەکین) ئەندامی فەرماندەیی بۆتانی کردەوە و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین، کە بە دڵنییاییەوە گەریلای سەرکەوتنی ئاپۆیی بین و ئەم هێڵە قارەمانییە بە سەرکەوتن تاجدار بکەین". -
ڤیدیۆیی چالاکیی شاخی هەکاری بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە شاخی هەکاری بڵاوکردەوە. ئەو چالاکییەکە لە ٣ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە دژی داگیرکەران ئەنجامدراوە. -
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌به‌په باشاك ده‌ستگیركرا
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌به‌په سه‌یهان باشاك له ئیلیح له پرۆسه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان ده‌ستگیركرا. -
تەڤگەری ئازادی: پێویستە ده‌ستبه‌جێ ئەندامە دەستگیرکراوەکانمان لە سلێمانی ئازاد بکرێن
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و داوای بێ مەرج ئازادکردنی ئەندامەکانی کرد. -
له رحا ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری به شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو
له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌ندامانی خێزانی شه‌نیاشار، ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو. -
هه‌په‌گه: ١٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ١٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٢ سیستمی رادار و ٣ سه‌نگه‌ر به ته‌واوه‌تی روخێنران. -
هەپەگە: لە ماوەی ٢ مانگدا، ٩٨٥ داگیرکەر سزادراون، ٣ هەلیکۆپتەر و تانکێک تێکشکێنراون - نوێکرایەوە -
هەپەگە رایگەیاند، لەماوەی ٢ مانگدا، هێزەکانی گەریلا ٧٤٤ چالاکیان ئەنجامداوە، ٩٨٥ داگیرکەر کە دووانیان پلەیان بەرزە سزادراون. ٣ هەلیکۆپتەر، تانکێک و ٢ ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشیش تێکشکێنراون. -
پژاک: سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی سێیەمی جیهانی لە چوار بەشی کوردستان بەدیدەکرێت
پژاک رایگەیاند، تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا هەڕەشەی لەناوبردنی کۆمەڵگا مرۆیی و ژینگەییەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن کە کارەساتێکی خراپتر دەبێت لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، بۆیە ئەنجامەکانی شەڕی جیهانی سێهەم، لە کوردستان بەدیار کەوتووە. -
رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان: قۆناغی دروستکردنی تۆمەت دەستیپێکردووە
ئەو رۆژنامەنووسانەی کە ٨ی حوزەیران لە ئامەد دەستگیرکران و لەو کاتەوە لە زینداندان، رایانگەیاند کە قۆناغی دروستکردنی تۆمەت دەستیپێکردووە و ناڕەزایەتیان نیشاندا. -
گەنجانی مەخمور: بۆ ناسنامە و بوونمان تێدەکۆشین
گەنجانی ئاوارەی کامپی مەخمور سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد و داوایان لە گەنجانی کورد کرد کە شوێنی خۆیان لە ڕیزەکانی گەریلا و تێکۆشانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ‌دا بگرن و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن. -
چالاکوانانی کەرکوک داوا دەکەن چارەنووسی پێشمەرگە دیلەکان ئاشکرا بکرێت
چالاکوانانی شاری کەرکوک تیمێک پێدەهێنن و داوا دەکەن کە لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی ١٧ پێشمەرگە دیلەکانی دەستی تیرۆرستانی داعش". -
هەپەگە: ١٥ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش تێکشکێنرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١٥ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی سەربازی تورکیش تێکشکێنرا. -
سیروان بێلانە: "فیلمی تورکی ئامرازن بۆ لێدان لەکۆمەڵگای کوردی و دەستکەوتەکانی"
سیروان بێلانە هونەرمەندی دیاری شاری کەرکوک دەڵێت: " تورکیا فیلم ودراما وەکو ئامرازێک بەکاردەهێنێت بۆ لێدان لە دەستکەوتەکانی کۆمەڵگای کوردی کە بەخوێنی دەیان هەزار شەهید بەدەستهاتووە". -
شاندێکی ئینتەرناسیۆنلیستەکان سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریان کرد
٢٦ ئینتەرناسیۆنالیستی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان، لەژێر ناوی گروپەکانی خەباتی نێودەوڵەتی کە ویستیان بچنە رۆژئاوا بەڵام پەدەکە رێگەی نەدا، سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوایان لە باشوری کوردستان کرد. -
رۆژنامەنووسانی کورد ٦ رۆژی لە زیندانی تاکەکەسی تورکدان
ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە ئامەد دەستگیرکران گەیشتە ٢٢ کەس. ٦ رۆژە رۆژنامەنووسان لە زیندانی تاکەکەسیدان. -
پەكەكە: تێكۆشان لە دژی گۆشەگیری و فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەهەموو گۆڕەپانەكان بەهێزتر دەكەین
كۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی پەكەكە بانگەوازی لە گەلی كورد بەتایبەتی ژنان و گەنجان کرد، کە تێكۆشان بۆ شكاندنی گۆشەگیری لە ئیمرالی و هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەهەموو گۆڕەپانەكان دا بەهێزتر بكەن.