کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
لە هەولێر ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و کوژا. -
قه‌ده‌غه له وان بۆ ١٥ رۆژی دیكه درێژكرایه‌وه
له وان له ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه قه‌ده‌غه‌ی چالاكی و مه‌راسیم كه به‌رده‌وامه، بۆ ١٥ رۆژی تر درێژكرایه‌وه. -
هه‌په‌گه: ٩ داگیركه‌ر سزادران، درۆنێك له‌ناوبرا-نوێكراوه‌ته‌وه
له‌چالاكییه‌كانی تیمه گه‌ڕۆكه‌كان و گه‌ریلاكان له ناو تونێله‌كان، ٩ داگیركه‌ری تورك سزادران، درۆنێكیش له‌ناوبرا. -
نوران ئیمیر: ئه‌مه رێپێوانی راستییه، ئێمه هه‌رگیز پاشه‌كشێی لێناكه‌ین
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په نوران ئیمیر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ رێپێوانی گه‌ملیك كرد و داوای كرد گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت و و وتی، "ئه‌مه رێپێوانی راستییه، ئێمه هه‌رگیز پاشه‌كشێی لێناكه‌ین". -
١٨٧ رۆژنامەنووس داوای ئازادکردنی رۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان دەکەن
١٨٧ رۆژنامەنووسی باشوور و باکوور و رۆژهەڵات و عێراق لە باشووری کوردستان بە بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش داوای ئازادکردنی ئەو ٢١ رۆژنامەنووسەی باکووری کوردستان دەکەن، کە لە ٨ی حوزەیراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرابوون. -
لە دۆڵی شیڤێ پێکدادانی قورس ڕوویدا: ٣ داگیرکەر سزادران
لە دۆڵی شیڤێ لە ناوچەی چیاڕەشی زاپ پێکدادانی قورس ڕویدا. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەدا ٣ داگیرکەر سزادران و یەکێکی تریش بریندار بوو. -
ئاسایشی سلێمانی هێرشیان کردە سەر چالاکوانانی سلێمانی
خۆپیشاندانەکەی سلێمانی کە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە ئەنجامدرا، بەهۆی دەستێوەردانی ئاسایشی سلێمانیەوە ئاڵۆزی لێ کەوتەوە. -
داگیرکەری لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید بۆ شەرمەزارکردنی ئامادەکاری هێرشی داگیرکەری بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان چالاکیان ئەنجامدا. -
لە سلێمانی خۆپیشاندان لەدژی داگیرکەری ئەنجامدرا
بە دروشمی، لەدژی داگیرکاریی با هەموومان کوردستان بپارێزین، ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری سلێمانی دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە دەستیپێکرد. -
چالاکوانەکانی هەرێمی سەرحەد لە وانەوە بەرەو گەملیک بەرێکەوتن
چالاکوانەکانی هەرێمی سەرحەد بۆ ' ڕێپێوانی گەملیک' لە وانەوە بەرێکەون و پەیامی ' بە هەموو شێوەیەک بەردەوامی بە ڕێپێوانەکە دەدەین'دا. -
هه‌په‌گه: ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران - نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران و ٦ داگیركه‌ریش برینداربوون. -
ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلا كه له به‌ستا شه‌هیدبوون ئاشكرا كرا
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له به‌ستا شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێیانمان فرات و ده‌لیلا به تایبه‌تی و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان به گشتیی ده‌كه‌ین و داوای په‌ره‌پێدان به تێكۆشان ده‌كه‌ین". -
قەرەسوو: ئەگەر ناتۆ نەبوایە بە دڵنیاییەوە دوای ماوەیەکی کەم دەڕووخان
مستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند، ئینگلتەرا و ئەمریکا و ناتۆ بە هەموو شێوەیەک یارمەتیی دەوڵەتی تورک دەدەن بۆ پاکتاوکردنی پەکەکە و وتی، "ئەگەر تورکیا ئەو پشتیوانییەی لێ نەکرێت ناتوانێت درێژە بە شەڕ بدات و دوای ماوەیەکی کەم دەڕوخێێت". -
کەمال ڕەئوف: ئێمە ڕوو بەڕووی مەترسیکی گەورەی داگیرکەری تورکیا بوینەتەوە
ڕۆژانامە نووس کەمال ڕەوف تیشکی خستە سەر هێرش و مەترسییەکانی داگیرکاریی تورکیا لە باشوری کوردستان و وتی: "ئێمە ڕوو بەڕووی مەترسییەکی گەورەی داگیرکاری تورکیا بووینەتەوە." -
بۆتان گەریلای هەپەگە: دوژمن بە ئاسانی ناتوانێت لە زاپ بچێتە دەرەوە
ڕۆنی بۆتان گەریلای هەپەگە بەشدارە لە بەرخۆدانی زاپ دا و وتی: "چۆن دوژمن لە ساڵی ٢٠٠٨دا لە زاپ تێکشکێنرا، لە ساڵی ٢٠٢٢دا شکستێکی زۆر گەورەتریان تووش دەبێت. تەنانەت دوژمن ناتوانێت بە ئاسانی لە زاپ بچێتەدەرەوە". -
" هاوپەیمانییەکەی(په‌ده‌كه، سەدر و سوونە) لەلایەن ووڵاتانی هەرێمی-یەوە ئاڕاستە دەکران"
نەجات حاجی تۆفیق، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٢ی یه‌نه‌كه رایگه‌یاند: "ئەگەر حکومەتی زۆرینە لەلایەن هاوپەیمانی(په‌ده‌كه، سەدر و سوونەکان) پێکبهاتایە عێراقی بەرەو داهاتوویەکی نادیار و تاریک دەبرد". -
رۆژنامه‌وانان ٢ رۆژی تریش بهدهستبهرسهركراوی ده‌هێڵرێنه‌وه
له ئامه‌د له ٨ی حوزه‌یراندا ٢٠ یان رۆژنامه‌وان، ٢١ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون. راگه‌یه‌نرا كه رۆژنامه‌وانان ٢ رۆژی تریش به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ده‌مێننه‌وه. -
له به‌ستا ٣ داگیركه‌ر سزادران
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له به‌ستا له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكیی سابوتاژیان ئه‌نجامدا، له ئه‌نجامدا ٣ داگیركه‌ر سزادران و ١ داگیركه‌ریش به سه‌ختی برینداربوو. -
٧٧٥ پارێزه‌ر به مه‌به‌ستی بینینی رێبه‌ری گه‌لی كورد داواكارییان پێشكه‌ش كرد
٧٧٥ یاساناس له دژی گۆشه‌گیری له ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد و ویستیان له نێوان ١٠-١٧ی حوزه‌یراندا له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دیدار ئه‌نجام بده‌ن. -
هه‌په‌گه: ٤ داگیركه‌ر سزادران- نوێكراوه‌ته‌وه
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له چالاكی گه‌ریلاكاندا ٤ داگیركه‌ر سزادران. هه‌په‌گه رایگه‌یاند، داگیركه‌ران ٢٨ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كردووه. هه‌روه‌ها ٢٦ جاریش به فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومانیان كردووه. -
قەرەسوو: لەنێو سەندرومی زاپدان
قەرەسوو رایگەیاند، ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت لە زاپ 'کلیلەکە' بکەنەوە. بەم شێوەیە بچنە نێو هەموو گۆڕەپانەکان، دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدەن و وتی، " بەڵام ئەمجارە رووبەرووی بەرخۆدانی گەریلا بوونەوە. هەڵوەشانەوە. بۆیەش هێرش دەکەنە سەر هەموو کەسێک. -
چالاکوانانی نێودەوڵەتی داوای پشتیوانی بۆ شۆرشی کوردستان دەکەن
لە دژی خیانەتی پەدەکە و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گروپێکی چالاکوانانی نێودەوڵەتی داوا لە یەکێتی ئەورپا، دەوڵەتانی ناتۆ دەکەن کە خاوەن هەڵوێست بن، پشتگیری تورکیا و پەدەکە نەکەن. -
لە وان فشار لە خەڵکی دەکرێت کە بەشداری لە میتینگی ئەردۆغان بکەن
لە شاری وان، بەر لە سازکردنی میتینگەکەی تەیب ئەردۆغان، فشار لە کارمەندان و کرێکارانی سەر بە دەزگاکانی دەوڵەت، جاش و خانەوادەکانیان دەکرێت کە بەشداری لە میتینگەکەدا بکەن. -
شاندێکی ئاشتیی سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری خۆسەر کرد
شاندێکی ئاشتیی پاراستنی کوردستان، سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی کرد. لە سەردانەکەدا باسی هەڕەشە و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کرا. -
چالاكی بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی زه‌ندورا: ١٧ داگیركه‌ر سزادران -نوێكراوه‌ته‌وه
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بۆ یادكردنه‌وه‌ی قاره‌مانانی زه‌ندورا كه پاره‌كه شه‌هیدبوون چالاكییان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ١٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٤ سه‌ربازیش بوون.