کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ناسنامهی ئهو ٨ گهریلایهی له چیاڕهش به چهكی كیمیایی شههیدبوون ئاشكرا كرا
ههپهگه ناسنامهی ٨ گهریلای ئاشكرا كرد كه له چیاڕهشی زاپ به چهكی كیمیایی دهوڵهتی تورك شههید بوون و رایگهیاند، بهڵێن دهدهین كه ئاواتهكانی هاوڕێیانی شههیدمان كه ههر كامیان هۆكاری تۆڵهسهندنهوهی گهوره و راپهڕینن، بهدیدههێنین". -
پۆلیسی تورک ڕێگریی لە بەخاکسپاردنی تەرم و دانانی پرسە بۆ شەڕڤانێکی یەپەسە کرد
پۆلیسی دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەدا تەرمی محمەد خان یڵدز، کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە شرنەخ شەهید ببوو بەخاک بسپێردرێت و ڕێگاشیان بە بنەماڵەکەى نەدا پرسە بۆ رۆڵە شەهیدەکەیان دابنێن. -
لە بۆردومانەکەی سەر چەمچەماڵدا ٥ کەس گیانیان لە دەستداوە
لە بۆردومانی فڕۆکەکان بۆ سەر شارۆچکەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە. -
نەورۆز فازڵ: سەرچاوەی هەموو کێشەکان هێرشەکانی پەدەکە و تورکیایە
نەورۆز فازڵ چاودێری سیاسی دەڵێت: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاریی پەدەکە دەیەوێت هەم باشوری کوردستان داگیر بکات هەم هەموو شۆڕشگێران و وڵاتپارێزانی کورد لە ناوبەرێت. -
فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانی تورك گوندێكی چهمچهماڵی سلێمانیان بۆردومان كرد
فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكانه هێرشبهرهكانی دهوڵهتی توركی داگیركهر سێ جار گوندێكی شارۆچكهی ئاخجهلهری سهر به چهمچهماڵی سلێمانیان بۆردومان كرد. جموجۆڵی فڕۆكهكانیش له ناوچهكه بهردهوامه. -
دوای ٦ ساڵ تەرمی ئەندامێکی یەپەسە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە
تەرمی ئەندامی یەپەسە محەمەدخان یڵدز کە ١٤ی ئاداری ٢٠١٦ لە شڕنەخ لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو، دوای ٦ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. -
لە جزیر هێرشی چەکداری
نیزام کاڵکان کە لە ناوەڕاستی شاری جزیر رووبەڕووی هێرشی چەکداری بووەوە، ژیانی لەدەستدا. -
لە ژێر چاودێری سەربازەکاندا دارەکان دەبڕدرێنەوە
لە بەستا ئەو دارانەی جاشەکان لە ژێر چاودێری سەربازەکاندا دەیانبڕنەوە، بە بارهەڵگر بەرەو دەرەوەی شارەکە رەوانە دەکرێن. -
هێرشەکەی سەر چەلەبی بە رێکخستنی هاوبەشی میت و پاراستن ئەنجامدراوە
راگەیەنرا کە بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی بەرەو هەولێر هەڵاتوون. وێنەی بکوژەکان بڵاوکرایەوە. -
ههپهگه: له زاپ و ئاڤاشین ١٠ داگیركهر سزادران-نوێكراوهتهوه
هێزهكانی پاراستنی گهل (ههپهگه) رایگهاند، كه له باشوری كوردستان له بهرامبهر داگیركهری دهوڵهتی تورك چالاكی ئهنجامدراوه و لهو چالاكیانهدا ١٠ داگیركهر سزادراون. -
تایبەتمەندیەکانی هێڵی کلاسیک و هێڵی نەتەوەی – دیموکراتیک له كۆبوونهوهیهكدا دهخرێنه بهر باس
بهمهبهستی تاوتوێكردنی تایبهتمهندییهكانی هێڵی كلاسیك و هێڵی نهتهوهی-دیموكراتیك كۆبوونهوهیهك له كلاب هاوس سازدهكرێت. -
پێویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە!
سەربازانی تورک رێگەیان نەدا گەل بچێتە ئامارا بۆ ئەوەی ئاماژە بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن. خانەوادەی ئۆجالان رایگەیاند، پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکەین. -
لە پرسەی محەمەد زەکی چەلەبیدا بەڵێنی کوردستانێکی ئازاددرا
لە سلێمانی لەو گەڕەکەی محەمەد زەکی چەلیی لێی شەهیدکرا، پرسەی بۆدانرا. دانیشتوانی سلێمانی و کوردانی باکوری کوردستان بەشداریان لە پرسەکەدا کرد و سەرەخۆشیان لە خانەوادەی شەهید کرد. -
قەڵای سورچک هێشتا لەسەر پێیە
بە مەبەستی خۆ پاراستن لە هێرش و پەلەماری دەرەکی بە درێژای مێژوو کورد لەسەر گرد، زنار و شوێنە بەرزەکان قەڵا و قولەی دروستکردوە، یەكێک لەو قەڵا مێژوویانەی کە کورد دروستی کردوە ناوی ( سورچک-ە) وێرای ئەوەی بەشێکی زۆری هەڵوەشاوە، بەڵام تهێشتا لەسەر پێیە. -
ژولیا کچە پزیشک و شێوەکار: "کاری پزیشکیم بەشێكە لە کاری هونەری"
ژولیا عادل کچە شێوەکاری شاری کەرکوک دەلێت: " لە وێنەکانم ژنان داهاتوویەکی گەشبینیان هەیە و هەوڵمداوە وێنەکانم دڵخۆشکەربن بۆ ژنان". -
فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس بە جۆش و خڕۆشێکی زۆر بەردەوامە
لە فیستیڤاڵەکەدا پێشوازیەکی زۆر گەرم لە پێشانگای ' دایک و کچ' کرا کە لەلایەن سەردار موتڵووە ئامادەکرابوو. -
پاكتاوی سیاسی: ١٢ ههدهپهیی دهستگیركران
له چوارچێوهی پاكتاوی سیاسیدا ١٢ ههدهپهیی كه ئهندامانی ئهنجومهنی گهنجانیشیان تێدایه دهستگیركران. -
هەپەگە: ١٥ داگیرکەر سزادران - نوێکرایەوە-
چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا ١٥ داگیرکەر تورک سزادران و چادرێکی داگیرکەرانیش تارومار کرا. -
هەدەپە: داواکارین یەنەکە ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنى زەکى چەلەبى دەستگیر بکات
هاوسەرۆکى نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشورى کوردستان ڕایگەیاند، زەکی چەلەبی تیکۆشەر و وڵاتپارێزێکى گەلی کورد بوو، لە بەرامبەر داگیرکارییەکانى دەوڵەتی تورک دەوەستایەوە، بۆیە ڕووی لە باشووری کوردستان کرد، بەڵام لەلایەن تورکیاوە شەهید کرا. -
نەپەگە: شەڕی زاپ لوتکەیە و داهاتووی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە دیاری دەکات
نەپەگە ڕایگەیاند، شەڕی ئێستا لە زاپ شەڕێکە لە هەموو لایەکەوە شەڕێکە لە لوتکەدایە، داهاتووی گەلانی ناوچەکە دیاری دەکات، بۆیە چاوی هەمووان لەسەر ئەم شەڕەیە. نەپەگە ڕاشیگەیاند، گەریلا ئەرکی خۆی بەجێدەهێنێت و پێویستە گەلیش ئەرکی نیشتیمانپەروەریی خۆی بەجێبێنێت -
کەجەکە: پێویستە لە بەرخۆدانی نەوشیروان مستەفا هێز وەربگرین
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا ڕێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕاندا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بەرپرسانی گۆڕان و خانەوادەی نەوشیروان مستەفا کرد. -
سەردانی شاندی خۆبەڕێوەبەری بۆ لای پارتەکانی باشور بەردەوامە
شاندێکی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، چەندین رۆژە سەردانی پارت و لایەنەکانی باشوری کوردستان دەکات. -
ڤیدیۆیی چالاکیی دژ بە سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر لە بامەڕنی بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە دژی سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەر لە بامەڕنی بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەکەدا تانکێکی سوپای تورکی داگیرکەر تەقێنرایەوە و ٣ داگیرکەریش سزادران. -
گەنجانی کۆبانێ: بۆ پشتگیری لە گەریلاکانمان لە گۆڕەپانەکان دەبین
بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی گەنجانی کۆبانێ وتیان، " پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین و دەڵێین، بە هەموو شێوەیەک بۆ گەریلا چالاکی دەکەین." -
دەربارەی مەترسی پیلانگێڕییەکانی تورکیا و خیانەتی پەدەکە لە کەرکوک سیمینارێک بەڕێوەچوو
لە سەر مەترسییەکانی پێلانگێڕییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و مەترسیی هاوکارییەکانی خەتی خیانەت بەپێشەنگایەتیی پەدەکە سیمینارێک بۆ هاووڵاتیانی شاری کەرکوک ڕێکخرا.