کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گهریلاكانی یهژهئاستار به چهكی قورس له داگیركهرانیاندا
گهریلاكانی یهژهئاستار له زاپ به چهكی قورس له دژی سوپای توركی داگیركهر چالاكییان ئهنجامدا. ههپهگه رایگهیاند، بهتهواوهتی گورز له ئامانجهكه وهشێنراوه. -
شەنیاشار: ئێمە لە هەموو شوێنێک دا باسی ئەم ناهەقییە دەکەین
بنەماڵەی شەنیاشار بەهۆی کۆتایی هەفتەوە لە ماڵەوە درێژە بە چالاکیی ئێشکگرییەکەیان دەدەن و رایانگەیاند: "تاوەکو دادپەروەری بەدی نەیەت بێدەنگ نابین. ئێمە لە هەموو شوێنێک باس لەم ناهەقییە دەکەین". -
له وان سێ گهنج دهستگیركران
پۆلیسهكانی تورك له وان سێ ئهندامی ئهنجومهنی گهنجانی ههدهپهیان دهستگیركرد. -
درەنگ ئازادکرا،هەر بۆیە ژیانی لەدەستدا
بەدری چاکماک کە لە زیندان تووشی شێرپەنجە گەدە بوو، لەبەر ئەوەی درەنگ ئازاد کرا، ژیانی لەدەستدا. -
شەنیاشار: ژیان بە شکۆوە، پیرۆزە
بنەماڵەی شەنیاشار رایگەیاند، "ژیانێکی بە شکۆ پیرۆزە. بۆ ساڵێک سەرباری زەخت و زۆرداری ئێمە لەبەردەم دادگا سەرمان دانەنەواند". -
کاڵکان: دەبێت لە مێشک و دڵماندا پیلانگێڕییەکە تێکبشکێنین
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، کە هێزە داگیرکەر و پیلانگێڕەکان بۆ سەرکەوتنی هەر هێرشێک پێویستیان بە خیانەتە و وتی، " لە ٢٤مین ساڵدا سیستمی پیلانگێڕی تێکدەشکێنین." -
'شۆڕشی کەلتوری ئەنجام دەدەین'
بەشداربووانی ٢مین کۆنفڕانسی تەڤگەری کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین رایانگەیاند کە لە کۆنفڕانسەکەیاندا بڕیاری گرنگیان داوە و وتیان، لەدژی هێرشی دوژمن لەسەر کەلتور و هونەر، شۆڕشی کەلتوری ئەنجام دەدەن. -
سبەینێ لە سلێمانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ژنانی کورد بەڕێوە دەچێت
بڕیارە سبەینێ هەریەک لە کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و یەکێتیی ژنانی کوردستان بەدروشمی “فمیساید ڕابگرن”، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی لە شاری سلێمانی ئەنجامبدەن و ژنانی هەرچوار پارچە بەشداریی تێدا بکەن. -
دەستەی فەرماندەیی هەپەگە: ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تاکە پێوانەی سەرکەوتنە
دەستەی فەرماندەیی هەپەگە کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا و وتی، " تاکە پێوانەی سەرکەوتن، تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. بڕیار درا کە لەسەر ئەم بناغەیە ئەرکی سەردەم جێبەجێ بکرێت." -
لەكانێكی بەردی مەڕمەڕ؛ لەهەر ٤٥٠٠٠ دۆلار كەمتر لە ٥ دۆلار دەدرێتە كورد
كانەكانی بەردی مەڕمەڕی شارەكانی سنە و قۆروە لەگرنگترین كانەكانی مەڕمەڕی سپییە لەسەر ئاستی جیهان. ئەم بەردە لەشوێنەكانی ناوەوە و بۆ خەملاندنەكانی ژوورەوە لەباڵەخانەكاندا بەكاردێت. -
هاوسەرۆکی دەبەپە: کورد نزیکە لە بەدەستهێنانی قەوارە
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە وتی، " ئێمە لە سەردەمێکدان کە نزیکن لە دروستبوونی قەوارەی کوردی. داواکاری گەلی کورز زۆر ڕوون و ئاشکرایە." -
ئەندامی هەدەپە چیفتچی لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرا
نوێنەرایەتی هەدەپە لە سلێمانی رایگەیاند، ئەندامێکیان بە ناوی موسا چیفتچی لە کاتی چوونە ناو هەولێر لە لایەن ئاسایسی پەدەکەوە دەستگیر کراوە. -
سەرۆکی تەبەبە سەردانی شەنیاشارەکانی کرد: پێویستە دەنگی هاواری شەنیاشارەکان ببیسترێت
سەرۆکی تەبەبە سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاری کرد و رایگەیاند: "پێویستە دەنگی هاواری ئەم بنەماڵەیە لە تەواوی تورکیا ببیسترێت. ئێشکگری بنەماڵەکە بۆ هەموومان مایەی شەرمەزارییە". -
ئۆجەلان: نەورۆز ژیانەوەیە، ئەو گوڵەیە كە هەمیشە سەری بڵندی رووی لەهەتاوە
رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نەورۆز وەكو ژیانەوە دەنرخێنێت و هاوكاتیش دەڵێت:"نەورۆز ئەو گوڵەیە كە هەمیشە رووی لەهەتاوە. لەژیاندا هەڵوێستە. خەملاندنی نەورۆز رەنگاوڕەنگە". -
کەوانی زێڕین دووەمین کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا
بزوتنەوەی کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین ٢مین کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا. لە ئەنجامی کۆنفڕانسەکەدا راگەیەنرا کە لەژێر ناوی هونەردا ژن وەک ئالەتێکی زایەندی بەکاردەهێنرێت و پێویستە ژنان لەدژی ئەو هەڵوێستە بوەستنەوە. -
بنهماڵهی شهنیاشار: ئێمه به دوو كهسهوه دهستمان پێكرد، ئێمه دهبینه ملیۆنان كهس
ئێشكگری بنهماڵهی شهنیاشار ساڵێكی تێپهڕاند. بنهماڵهكه رایگهیاند، "ئێمه به دوو كهسهوه دهستمان پێكرد، سبهی ئێمه دهبینه ملیۆنان كهس". -
سزای ٦ ساڵ زیندان بهسهر نوسهر ئازاد زاڵدا سهپێنرا
سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بهسهر نوسهر ئازاد زاڵدا سهپێنرا. -
له ئامهد 'نهخشهڕێگای نهورۆز' ئاشكراكرا
نهورۆزی ئهمساڵ كه له ٧٢ شاری باكوری كوردستان و توركیا پیرۆز دهكرێت، له ئامهد به راگهیهنراوێك دهستیپێكرد. -
دیمەنی ژمارەیەک ئاژەڵی کێویی نامۆ لە دامێنی چیای جودی تۆمار کرا
لە گوندی حەسەنا لە دامێنی چیای جودی وێنەی ژمارەیەک ئاژەڵی کێویی نامۆ تۆمار کرا، کە لە کەمتیار، ڕێوی و گورگ دەچن. -
ئێشکگریی بنەماڵەی شەنیاشار یەک ساڵی تێپەڕاند
بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ لە یەکەم ساڵەی ئێشکگریی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار خاوەنداریان لە بەرخودانی بنەمالەی شەنیاشار کرد. -
پارتهكانی هاوپهیمانی كوردستانی له ئامهد دهست به نهورۆز دهكهن
پارتهكانی ناو هاوپهیمانی كوردستانی له ئامهد، پارته چهپگرهكانیش له ئیستهنبوڵ دهست به پیرۆزبایی نهورۆز دهكهن. -
تەرمی کاراتای گەریلای یەژا ستار بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار ستی کاراتای (ئەزدا ئاڤێستا)، کە لە شەمزینان شەهید ببوو لە دوای ٦ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە و ئەمڕۆ لە ناوچەی بازیدی ئاگری بەخاک سپێردرا. -
هەپەگە: درێژە بە رێگا و ئامانجی ئازادییان دەدەین
هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهیدی لە دێرسیم کردەوە و رایگەیاند: "هاوڕێیانمان ئومێد، بەرچەم و جومعە بە بەشدارییان لە ناو ریزەکانی پەکەکەدا ئەرکی نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕیی خۆیان جێبەجێ کرد". -
كەركوك؛ داعش هێرشی كرد و پۆلیسیش دەڵێت؛ شارەكە ئەمنە
ئێوارەی دوێنێ گروپە چەتەكانی داعش دوو هێرشی جیاوازیان كردە سەر هێزە ئەمنیەكان و لەئەنجامدا چەكدارێكی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو. -
تەرمی گەریلا کاراتای دوای ٦ ساڵ لە سندوقێکدا رادەستى دایکی کرایەوە
تەرمی ستی کاراتای گەریلای یەژا ستار، کە لە شەڕی ساڵی ٢٠١٦دا لە شارۆچکەی شەمزینان شەهید بوو، دوای ٦ ساڵ لە سندوقێکدا ڕادەستی دایکی کرایەوە. باوکی کاراتای لە زینداندا گیانی لە دەستداوە و برایەکیشی شەهیدی هەپەگەیە.