کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
له ئامه‌د و شاره‌كانی تر ٨ كه‌س ده‌ستگیركران
له ئامه‌د پۆلیسه‌كانی تورك سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و به‌گشتی ٨ كه‌سیان ده‌ستگیركرد. -
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە سەرحەد شەهید بوون
هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە سەرحەد شەهید بوون و وتی، " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە وابەستەی یادەوەری و تێکۆشانی شەهیدەکان دەبین." -
کەژار: لە شۆڕشی ئێران‌دا ژنان پێشەنگن
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە راگەیەنراوێکدا یادی شەهیدانی ٨ی ئازاری کردەوە و ٨ی ئازادی لە هەموو ژنان پیرۆز کرد. کەژار داوای لە ژنان کرد، بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە یەكێتی خۆیان دروست بکەن و تێکۆشان فراوانتر بکەن. -
نەبوونی ماڵی داڵدەدان (شەڵتەر) ژنانی ناچارکردووە پەنا ببەنە بەر خۆکوشتن
ژنانی چالاكوانان لە شاری كەركوك، بۆ پاراستنی ژنان لەتوندوتیژی و کوشتن و خۆکوشتن داوای دروستکردنی ماڵی داڵدەدان (شەڵتەر) دەکەن. -
'لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادین'
خەڵات شەمسێ فەرماندەی بڕیارگەی یەژاستار رایگەیاند، هەرکەسێک دڵێ بۆ ئازادی لێدەدات، بەرخۆدانی ژنانی کورد مۆڕالی بەرز دەکاتەوە، بوێری پێدەبەخشی و وتی، " لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی ئازادین." -
ژنانی وان ئامادەکاری بۆ ٨ی ئازار دەکەن
وان خۆی بۆ ئاهەنگەکانی ٨ی ئازار ئامادە دەکات. ژنانی وان لە ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژناندا کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ – ١٧:٠٠ لە پارکی مو‌سا ئانتەری ئاشتی، ئەو رۆژە پیرۆز دەکەن. -
لە جزیر هاوڵاتیەکی تەمەن ٧٥ ساڵ دەستگیرکرا
لە جزیر هاوڵاتیەکی تەمەن ٧٥ ساڵ و ٤ کەسی دیکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. -
مەسرور بارزانی دەڵێت ناتوانن موچەی کارمەندان دابین بکەن و کارمەندان دەستیان بە مانگرتن کرد
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد. سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش قسەی کرد و هیچ هیوایەکی بە هاوڵاتیان نەدا بۆ موچەکانیان و شاسوار عەبدولواحیدیش وڵامی مەسرور بارزانی دایەوە. -
بناری قەندیل: ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەبۆنەی ٨ی ئازار گوڵی بەسەر ژناندا بڵاوکردەوە
لەبناری قەندیل ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەبۆنەی ٨ ی ئازارەوە گوڵی بەسەر بەشێک لە ژنانی بناری قەندیل دابەشکرد دوای یەکگرتوویی لە ژنان کرد. -
مانگرتنی زیندانیان لە زیندانی مێردین ١١ رۆژە بەردەوامە
لە زیندانی پیتی (E) کە زیندانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، زیندانیەک دوورخرایەوە. زیندانیان بڕیاریاندا کە چالاکیەکە بە گروپی ٦ کەس بەردەوام بێت. -
کەسوکاری زیندانیان داوای شاندێکی سەربەخۆیان کرد
کەسوکاری زیندانیان کە لە ئامەد دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە رایانگەیاند، لە هەموو گۆڕەپانێک تێدەکۆشن و پێویستە شاندێکی سەربەخۆ سەردانی زیندانەکان بکات. -
"پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە زیندانیان بکات"
خانەوادەی زیندانیان لە ئیزمیر و وان بەردەوامی بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری دەدەن و داوایان کرد هەموو کەسێک لەدژی فشاری سەر زیندانیان بوەستێتەوە. -
هه‌په‌گه: له مه‌تینا سێ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێك خاپوركرا
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه گه‌ریلاكان له هه‌رێمی مه‌تینا سه‌نگه‌رێكی سوپای توركی داگیركه‌ریان له‌ناوبردووه و سێ داگیركه‌ر سزادراون. -
خه‌ڵاتی 'ئاشتی، دۆستایه‌تی و دیموكراسی' به‌خشرا به دایه شه‌نیاشار
ژووری پزیشكانی ئامه‌د خه‌ڵاتی 'ئاشتی، دۆستایه‌تی و دیموكراسی' به‌خشی به ئه‌مینه شه‌نیاشار كه ئاكه‌په‌ییه‌كان بنه‌ماڵه‌كه‌یان كۆمه‌ڵكوژ كردبوو. -
برینێك هێنده‌ی فه‌رمانه‌كه به ئازار: خانه‌سۆر
له‌كاتێكدا هێشتا مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه كۆتایی پێنه‌هاتبوو و برینی كۆمه‌ڵگای ئێزدی تازه بوو، چه‌ته‌كانی رۆژ له ٣ی ئاداری ٢٠١٧ ویستیان به زۆره‌ملێ له خانه‌سۆر جێگیر ببن و هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی. -
شەنیاشار: کۆمەڵکوژکار و بکوژەکان دیار و ئاشکران، بەڵام پارێزراون
فەرید شەنیشار وتی، بکوژەکان پارێزراون و دەپارێزرێن. وتیشی: "ڤیدیۆ و دیمەنەکانی نەخۆشخانەکە لە ئەرشیڤی دەوڵەتدان. ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژییەکەیان ئەنجام داوە روون و ئاشکرا و دیارن". -
باتوفا چەکدار: ئێمە بەرخۆدانەکەمان زیاتر و گەشتر دەکەین
باتوفا چەکدار ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژا ستار ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی هێزی تێکشکاندنی دوژمنیان هەیە و وتی: "ئێمە بەرخۆدانەکەمان زیاتر و گەشتر دەکەین و سەردەکەوین و سەرفیراز دەبین". -
كه‌جه‌كه پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات
كه‌جه‌كه له پرسه‌نامه‌یه‌كدا بۆ كۆچی دوایی دایكی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایگه‌یاندووه، " خاتوو زوبێدە ژنێکی نیشتیمانپەروەر و بە ئێرادە و بەرخۆدێر و دایكێکی دڵسۆز بۆ هەموو تێکۆشەرانی نیشتمان بوو". -
دوو بەڕێوەبەری هەدەپە لە جزیری شرنەخ دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی هەڵکوتانەکانیان و رێگریکردن لە خەباتی گەلی کورد، لە ناوچەی جزیری پارێزگای شرنەخ دوو بەڕێوەبەری هەدەپەیان دەستگیرکرد. -
فریاد هیرانی: پەکەکە بزوتنەوەیەکی نیشتمانییە و تێکۆشان دەکات
فریاد هیرانی ئەندامی کەنەکە-ی باشوری کوردستان و چاودێری سیاسی، سەرنجی ڕاکێشایە سەر تێکۆشانی پەکەکە بۆ گەلان و ئاماژەی بەوەکرد، پەکەکە بزوتنەوەیەکی نیشتمانی و دیموکراتیکە و تێکۆشان دەکات بۆ ڕزگاری گەلی کورد و گەلانی دیکە، کە لە کوردستان دەژین. -
یه‌به‌شه: كۆمه‌ڵكوژی له خانه‌سۆر پلانداڕێژراو بوو
یه‌به‌شه له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی خانه‌سۆردا رایگه‌یاند، "ئه‌و هێرشه‌ی كرابوهسهر خانه‌سۆر، پلانی ده‌وڵه‌تانی داگیركردبوو و ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر ده‌ستی په‌ده‌كه ئه‌نجامدرا". -
له فارقین گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه له زیندانه‌كان شه‌رمه‌زار كرا
هه‌ده‌په، ده‌به‌په و توئای-ده‌ر له فارقینی ئامه‌د گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمراڵی و ئه‌شكه‌نجه له زیندانه‌كانیان شه‌رمه‌زار كرد. -
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د: ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان ده‌یان منداڵیان كوشتووه
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د رایگه‌یاند، كه ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان، مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له ماوه‌ی ١١ ساڵدا بوونه هۆكاری كوشتنی ده‌یان منداڵ. -
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: ئه‌م بێ یاساییه به تێكۆشانی دایكان كۆتایی پێدێت
به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ٣٥٩ رۆژه به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌كه سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌وه راكێشا كه ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌یان كردووه ده‌پارێزرێن و رایگه‌یاند، "به تێكۆشانی دایكان بێ یاسایی كۆتایی پێدێت". -
هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی پارێزەرانی هێڵی ئاپۆیی دەکەینەوە
هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە و رایگەیاند: "ئێمە بە ڕێزەوە یادی هاوڕێیانمان ڕوکەن، جانفەدا، ئارگەش، دەڤریم و ئەمرە دەکەینەوە، کە گەلیان زۆر لە ئازادی نزیک کردووەتەوە و و لە بۆتان شەهید بوون".