کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بە پاساوی بەکارهێنانی ناوی "کوردستان" لێکۆڵینەوە لە لەیلا گیوڤەن دەستی پێکرد
بە پاساوی ئەوەى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) ناوی "کوردستان"ی بەکارهێناوە، دەستکرا بە لێکۆڵینەوەکردن لێیان. -
ڕژێمی ئاکەپە لە وان داوای لە مامۆستایان کردووە لە دژی پەکەکە و هەدەپە پڕوپاگەندە بکەن
قەیوومەکان لە وان نامەیەکیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی ناوچەکان ناردووە و داوایان لێکردون، مامۆستایان لە دژی پەکەکە و هەدەپە پڕوپاگەندە بڵاو بکەنەوە. بەڕێوبەرایەتیی شاری وانیش بەشداریی لە کاری هەڵبژاردنی ئاکەپەدا کردووە. -
دوای ٧ مانگ تەرمی ئوزدەمیر گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی مەحمود ئوزدەمیر گەریلای هەپەگە کە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە هەرێمی خەرزان شەهید ببوو، دوای ٧ مانگ بەخاکسپێردرا. -
بەهۆی وێنەیەکی ڕۆبۆسکی لێپرسینەوە لەسەر بەڕێوەبەرێکی پێشووی هەدەپە دەستیپێکرد
بە بیانوی ئەوەی کە گولەر تونچ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە جزیر لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا وێنەی بڵاوکردووەتەوە، لێپرسینەوە لەدژی دەستیپێکرد. -
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال هەڵدرایەوە کە رووفاتی ٨٠ کوردی ئێزدی تێدایە
گۆڕێکى به كۆمهڵ، کە ڕووفاتی ٨٠ ھاوڵاتی ئێزدی دانیشتووى گوندی حهردانی سنوورى شارۆچکەى شەنگالى تێدابوو، هەڵدرایەوە. -
لە مێردین زیندانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
لە زیندانی پیتی ئی مێردین زیدانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. -
دەیان کەسایەتیی باشور و ڕۆژهەڵات: داوای ئازادی بۆ ئۆجالان ئەرکە
دەیان کەسایەتیی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، بە ئەرکی ئەخلاقی و نەتەوەیی هەر تاکێکی کوردی دەزانن دەنگ بۆ ئازادی ئۆجالان هەڵبڕێت و ببێتە پشتیوانی ئەو کەمپەینەی بۆ ئازادییان ڕێکخراوە. -
بنەماڵەى شەنیاشار: باجەکەى دەدەن
بنەماڵەی شەنیاشار رایانگەیاند، بەرخۆدانەکەیان بەرخودانێکی مافدارانەیە و راشیانگەیاند: "ئێوە هەم لە بەردەم یاسا و هەم لەسەر سندوقەکان باجی زوڵمەکەتان دەدەن". -
هەپەگە یادی ٣ شەهیدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٣ گەریلای شەهیدی کردەوە و لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکانیان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد. -
هاوار سوروج فەرماندەیەکی هەپەگە: ئامانجی پیلانگێڕەکان لە گەروویاندا مایەوە
هاوار سوروج فەرماندەیەکی هەپەگە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان بە توندی شەرمەزارکرد و وتی: "تا ئەو کاتەی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەکرێت ئەو تێکۆشانە بەردەوام دەبێت و ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشین دەکەین و دەجەنگین". -
ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە چالاکیەک ڕۆژی زمانی دایکیان پێرۆز کرد
ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی بە بڵاوکردنەوەی پەرتووک، ڕۆژی زمانی دایکیان پێرۆز کرد. -
دایکی زەینەب جەلالیان بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی ماکۆ بانگهێشتکرا
خەزال بلخکانلو دایکی زەینەب جەلالیان زیدانی سیاسی کورد دوای ئەوەی پەیامێکی ڤیدیۆی لەبارەی دیارنەمانی کچەکەی بڵاوکردەوە لەلایەن ناوەندی ئیتلاعاتی ماکۆ بانگهێشتکرا. -
داواکاری داغ و ئەڕ کە دەستیان بە ڕۆژۆی مردن کردووە جێبەجێ نەکرا
داواکاری مەزلۆم داغ و عەبدولڕەحمان ئەڕ کە ١٣ی شوبات لە زیندانی هەولێر دەستیان بە ڕۆژۆی مردن کردووە جێبەجێ نەکرا و دەستیان لە چالاکیەکەیان هەڵگرت. -
کۆنفرانسی زمان لە کۆیە کۆتایی هات
کۆنفرانسی ‘دۆخی ئێستای زمانی کوردی و ئاڵنگارییەکانی’ دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر بارودۆخی زمانی کوردیی کۆتاییهات و ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەش ڕاگەیەندرا. -
لە عەین عیسا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەندامێکیان لە عەین عیسا شەهید بووە. -
داغ و ئەڕ لە زیندانی هەولێر دەستیان بە ڕۆژۆی مردن کردووە و خوێن دەڕشێنەوە
مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ لە زیندانی هەولێر دەستیان بە رۆژۆی مردن کردووە و ئێدی خوێن دەڕشێنەوە. -
کۆن – مەد: خاوەنداریکردن لە زمانی دایک بەرپرسیاریەکی مێژووییە
کۆن – مەد بانگەوازی کرد کە نەک تەنها لەم رۆژەی ساڵدا، بەڵکو لە هەموو رۆژانی ساڵدا زیاتر خاوەنداری لە زمان و کەلتوری کوردی بکەن و بەرەو پێشەوەی ببەن. -
'لەدژی سیاسەتی داگیرکاری سەر زمان، پێویستی بە سیاسەتی نەتەوەیی هەیە'
قسەکەرانی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی زمان لە زانکۆی کۆیە ئاماژەیان بە سیاسەتی داگیرکەری سەر زمان کرد و وتیان، پێویستی بە سیاسەتی نەتەوەیی هەیە. -
ههپهگه: هێرشه ئاسمانیهكانی دهوڵهتی توركی داگیركهر بهردهوامن
ناوهندی راگهیاندن و چاپهمهنی ههپهگه رایگهیاند، كه دهوڵهتی توركی داگیركهر بۆردومانی ههرێمهكانی مهتینا، گاره، زاپ و خواكوركی كردووه. -
كهجهكه: زمان جهستهیه، ئێمه خاوهنداری له جهستهی خۆمان بكهین
كهجهكه رۆژی جیهانی زمانی دایكی پیرۆز كرد و رایگهیاند، "دهبێت لهبیر نهكهین كه زمانێك نهك لهبهر ئهوهی ئهو كهسانهی قسهی پێدهكهن كهمن، لهبهر ئهوهی ئهوانهی ئهو زمانه دهزانن و قسهی پێناكهن، خاوهنداری لێناكهن لهناو دهچێت. -
لهدهیان شاری ئێران مامۆستایان رژانه شهقامهكان
له ئێران و رۆژههڵاتی كوردستان، مامۆستا بۆ زیادكردنی مووچه و باشتركردنی ههلومهرجی كار، له دهیان شار رژانه شهقامهكان. -
دایکی زەینەب جەلالیان: دەمەوێت بچم کچەکەم ببینم
دایکی زەینەب جەلالیان، گوزەل جەلالیان رایگەیاند، کە ١٥ ساڵە کچەکە زیندانیە و بە هیچ جۆرێک زانیاری لەبارەوە نازانێت و وتی: "کچەکەم ١٥ ساڵە زیندانیە، هێشتا نەمبینیوە. بردویانە و دووریان خستوەتەوە نازانم ماوە یان نەماوە. من دەمەوێت بچم کچەکەم ببینم". -
داغ و ئەر لە هەولێر زیندانیکراون و ماوەی ٨ ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتن دان
مەزڵوم داغ و عەبدوڕەحمان ئەر، کە لە هەولێر زیندانیکراون، ماوەی ٨ ڕۆژە لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە چالاکیی مانگرتن دان. -
هەپەگە: لە هێڵی فیدایەتیدا بوونە ئەفسانە
هەپەگە یادی شەهیدانی سەرحەدی کردەوە و رایگەیاند: "هەڤاڵەکانمان لە سەرحەد بەشداریکردنیان لەسەر هێڵی فیدایی بوونە ئەفسانە، بە ڕێز و پێزانیینەوە یادیان دەکەینەوە و دڵسۆزیی خۆمان بۆ بەرز راگرتنی یادیان دووپات دەکەینەوە". -
بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار لە ٣٤٩هەمین ڕۆژدایە
بنەماڵەی شەنیاشار بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئەندامانی خێزانەکەیان، کە کۆمەڵکوژکراون، لە چالاکی بەردەوامن و ڕایانگەیاند، داواکاری بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بووە بە هیوای کۆمەڵگا.