کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئێشكگری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رۆژی ٣٤٥ههمیدایه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه كوساریان كوژراون تێكۆشانی دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌بن، له رۆژی ٣٤٥ههمینی چالاكیه‌كه‌دا جارێكی تر جه‌ختیان كرده‌وه كه سه‌ر بۆ سته‌م نه‌وی ناكه‌ن. -
هه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێكی فراوانی ئاسمانی كرد، هیچ ئه‌نجامیان به‌ده‌ستنه‌هێنا
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی گاره و پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوباتدا هێرشی به‌رفراوانی ئاسمانی كردوه‌ته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ئاڤاشین، گاره، مه‌تینا، خواكورك و زاپ، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامی به‌ده‌ستنه‌هێناوه. -
ژنانی کەرکوک: "بە ئازادی بەرێز ئۆجالان کۆمەڵگا ئازاد دەبێت"
ژنە چالاکوانێکی بواری ژنان ده‌ڵێت: " پیلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات رۆژێکی ڕەشە بۆ تەواوی گەلانی چەوساوە لە جیهاندا بەتابەتی بەرامبەر ژنان" . -
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی دەریای ڕەش و وانی کردەوە
لە ساڵی ٢٠١٦دا ٤ گەریلای هەپەگە لە دەریای رەش و وان شەهیدبوون، هەپەگە بە رێزەوە یادیانی بەرز راگرت و رایگەیاند: "بۆ ئازادیی گەلەکەمان هەرگیز لە فیداکار و بەرخۆدان پاشگەز نەبوونەوە و تا دوا خولەک تێکۆشانێکی بێوێنەیان بەڕێوەبرد". -
بۆ شەرمەزارکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات، لە کەرکوک چالاکی مانگرتن بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان چالاکیی مانگرتن بەڕیوەچوو. -
لە نێروە فڕۆکەکانی تورک هاوڵاتییەکیان شەهید کرد
لە نێروەی ڕێکانی بادینان، تەرمی هاوڵاتی (حسێن حەیدەر سیتەیی) دۆزرایەوە کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکی داگیرکەرەوە کرابووە ئامانج. -
لە بناری قەندیل، گەرمیان و قەڵادزێ ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا
لە بناری قەندیل، گەرمیان و قەڵادزێی باشوری کوردستان گەل رژایە نێو شەقامەکان و پیلانگێڕی نێودەوڵەتیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت. -
لە سلێمانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالان شەرمەزارکرا
سەدان کەس لە توێژە جیاجیاکان ڕێپێوانیان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا، ئەوان بە پۆشینی پۆستەری ڕێبەر ئۆجالان و بەرزکردنەوەی وێنەکەی، پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئۆجالانیان شەرمەزار دەکرد. -
"بەرێز ئۆجەلان ئازدبێت، ئاشتەواویی لە تەواوی ناوچەکە بەرقەرار دەبێت"
کەسایەتییەکانی شاری کەرکوک پلانگێری ١٥ی شوباتیان ئیدانە و شەرمەزار کرد و داوا دەکەن بۆ بەرقەراربوونی ئاشتەواوی لە تەواوی جیهان و ناوچەکە بەرێز ئۆجەلان ئازاد بکرێت. -
دانیشتوانی مه‌خمور له دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات رژانه گۆڕه‌پانه‌كان
دانیشتوانی مه‌خمور له ساڵیادی ٢٣هه‌مینی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا كه له دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، رژانه گۆڕه‌پانه‌كان و خۆپیشاندانێكی شه‌رمه‌زاركردنیان ئه‌نجامدا. -
له وان پیلانگێڕی شه‌رمه‌زاركرا، له دژی گۆشه‌گیریش بانگه‌واز بۆ تێكۆشان راگه‌یه‌نرا
له وان، پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی شه‌رمه‌زار كرا و له دژی گۆشه‌گیری داوای فراوانكردنی تێكۆشان كرا. له چالاكیه‌كه‌دا ئه‌وه وترا، "تا به‌ڕێز ئۆجالان قسه بكات ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیك زیاتر ده‌بێت". -
كاڵكان: ده‌بێته ساڵی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ - نوێکرایەوە-
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دوران كاڵكان وتی، تێكۆشانی سه‌ربازی، ئایدۆلۆژیك و كۆمه‌ڵایه‌تی هێنده‌یتر به به‌رفراوانی و سه‌رده‌میانه به‌ڕێوه‌ده‌بن و وتی، "بڕیارمان داوه ساڵی ٥٠ هه‌مینی په‌كه‌كه بكه‌ینه ساڵی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ". -
"ئازادیی ئۆجالان واتە دەرگاکردنەوە بۆچارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان"
مامۆستا عەلی ئەحمەد رایگەیاند، "ئۆجالان تەنها سەرکردەیەکی سیاسی یان هەر سەرۆکی حیزبێک نیە بەتەنها، بەڵکو ئەو بیرمەند و فەیلەسوفێکە کە تیۆرێکی نوێی داناوە بۆ گەلی کورد و تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست". -
ناسر سیمایی: ئازادکردنی ئۆجالان کاریگەرییەكی زۆری لەسەر چارەنووسی کورد دەبێت
ناسر سیمایی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و مامۆستای زانکۆ کۆیە لە باشووری کوردستان رایگەیاند، "مەسەلەی ئازادی ئۆجالان لەگەڵ خەباتی سیاسی و رزگاریخوازی گەلی کورددا گرێدراوییەكی توندیان هەیە". -
"بێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابن"
نوسەر و چاودێری سیاسی حەسەن جودی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان وتی: "بی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کێشەی کورد چارەسەر نابێت، بێ چارەسەری کێشەی کورد کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابێت، لەبەر ئەوە دەبێت تێکۆشانی جیهانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکرێت". -
لە کەرکوک پلانگێریی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا
لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری کەرکوک پلانگێری ١٥ی شوبات دژی رێبەری گەلی کورد رێبەر ئۆجەلان، شەرمەزار کرا. -
کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە باشووری کوردستان ١٥ی شوباتی ئیدانە کرد
کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە باشووری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد. -
کەنەکە: تێکۆشان بۆ ئازادیی ئۆجالان و رزگاریی کوردستان بەهێزتر بکەین
دەستەى بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیلانگێڕییەکەى ئیدانە کرد. -
تەڤگەری ئازادی: ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، واتا ئازادیی هەموو بەها مرۆییەکان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
پارێزەران: پێویستە گۆشەگیری لە ئیمرالی هەڵبگیرێت
پارێزەرانی OHD کاردانەوەیان بەرامبەر گۆشەگیریی ئیمراڵی پیشاندا و وتیان: "چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان دەبێتە هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کۆمەڵایەتی" -
لە رانیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا.
لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات و بەدروشمی کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە لە ڕانیە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. -
یه‌ژاستار: ئێمه فێری ژیانی به بێ رێبه‌ر ئاپۆ نه‌بووین و ناشبین!
یه‌ژاستار: له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕییه نێونه‌ته‌وه‌ییه كه ده‌یه‌وێت ئێمه فێری ژیانی به بێ رێبه‌رایه‌تی بكات، ئێمه له سه‌ر رێچه‌كه‌ی فه‌رمانده‌كانی ئازادیمان رێدهكهین و ده‌بینه پێشه‌نگی خۆگه‌یاندن به رێبه‌رایه‌تی. -
مه‌خه‌ده‌شه بۆ به‌شداری له رێپێوانی سبه‌ینێ له شه‌نگال بانگه‌وازی راگه‌یاند
له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات سبه‌ینێ له شه‌نگال رێپێوانێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مه‌خه‌ده‌شه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له رێپێوانه‌كه بانگه‌وازێكی راگه‌یاند. -
زەینەب دورگوت پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە جزیر دەستگیرکرا
زەینەب دورگوت پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد لە جزیری شرنەخ دەستگیرکرا. -
كاڵكان: پیلانگێڕی به رێگه و شێوازی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دوران كاڵكان باسی له‌وه‌كرد، كه پیلانگێڕه‌كان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی خۆیان، به‌ڵام شكستیشیان قه‌بوڵ نه‌كرد و بیركردنه‌وه/سیاسه‌تێكی جیاوازیان گرته‌به‌ر.