کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە یادی دەنیز گەزمیش و هاوڕێکانی کردەوە
کەجەکە دەنیز گەزمیش، یوسف ئەرسەلان و حوسەین ئینانی یادکردەوە و بانگەوازی لە هێزە دیموکراسییەکان کرد بە شێوەیەکی بەهێزتر لە دەوری تێکۆشانی هاوبەش، هاوپشتی و یەکێتی کۆ ببنەوە، ئامانجی کوردستانی ئازاد و تورکیایەکی دیموکراتیک پێکبهێنن. -
محەمەد ئۆجالان: ئەگەر گۆشەگیری نییە بۆچی ٣٧ مانگە رێگە نادەن سەردانی ئیمراڵی بکەین
محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەڵامی وەزارەتی دادی تورکی دایەوە، کە نکۆڵی لە بوونی گۆشەگیری کردبوو، لەو بارەوە رایگەیاند: "ئەگەر گۆشەگیری نییە، بۆچی رێگە نادەن سەردانی ئیمراڵی بکەین". -
ئەو مێرمنداڵە کۆڵبەرەی بریندارببوو چاوێکی لەدەستدا
رۆژی هەینی مێرمنداڵێکی کۆڵبەر لە سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران روخساری بە سەختی برینداربوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەرکەوت چاوێکی لەدەستداوە. -
لە کوردستان و دەرەوە یادی شەهید قەڵەم سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدبوونی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانە و بەو بۆنەوە لە چەندین شوێنی باشوری کوردستان و جیهان یادی دەکرێتەوە. -
هەپەگە بە رێزەوە دوو گەریلای یادکردەوە
هەپەگە یادی دوو گەریلای بە رێزەوە یادکردەوە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون و لەو بارەوە رایگەیاند، "لە بەرخودانی ئەفسانەیی لە دژی داگیرکەراندا لە ریزەکانی پێشی پێشەوە جێیان گرت و ئاڵای سەرکەوتنیان شەکاندەوە". -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: جڤاکی عەلەوی هەرگیز سەر نەوی ناکات
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیم قسەی کرد و ڕایگەیاند جڤاکی عەلەوی هەرگیز بەرامبەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن سەری نەوی نەکردووە و سەریش نەوی ناکات. -
هونەرمەندێکی دیکەی رۆژهەڵات بەهۆی بەشداری لە مەراسیمی نەورۆز دەستگیرکرا
هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ دەستگیرکردنی رێکخەران و بەشداربووانی مەراسیمی نەورۆزی ئەمساڵ بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا لە گێڵان غەرب هونەرمەند بەردین جەعفەری دەستگیرکرا. -
هەپەگە: ١٥ داگیرکەر سزادران، ٥ خێمە و ٢ سەنگەر لەناوبران
هەپەگە: "لە کانی بۆتکێ لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە نارنجۆک، چەکی سوک و چەکی نیو ئۆتۆماتیک لەو داگیرکەرانەدراوە کە خرابوو ژێر چاودێرییەوە و لەو چالاکیەدا ١٥ داگیرکەر سزادران، ٥ خێمە و ٢ سەنگەریش لەناوبران". -
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی نیسانی ئاشکرا کرد
هەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی نیسانی ئاشکرا کرد. گەریلاکان ٢٩ چالاکییان ئەنجامداوە و ١٢ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزا دراون و کۆپتەرێکی سکۆرسکیش خراوەتە خوارەوە. داگیرکەران ١٢ جار بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو هێرشیان ئەنجامداوە. -
لە مەتینا ١٥ داگیرکەر سزادران
لە چالاکییەکدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەتینا ئەنجامیاندا، ١٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. -
'ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، مەرجی چەسپاندنی ئاشتی و دیموکراسییە'
هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارت عەباس شاهین رایگەیاندم کە حکومەت بە زۆرەملێ چارەسەرنەکردن دەسەپێنێت و وتی، مەرجی چەسپاندنی دیموکراسی لەم وڵاتە، ئازادی جەستەیی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالانە". -
لە هێنێ تەقینەوە: عومەر کۆچ ژیانی لەدەستدا
عومەر کۆچی تەمەن ١٨ ساڵ بە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک لە کێڵگەی کۆکێی سەر بە ناوچەی هێنێ ژیانی لەدەستدا. -
کەجەکە پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی جەلال باشلانگیچ بڵاوکردەوە
کەجەکە بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەوان جەلال باشلانگیچ لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند: "ئێمە بە رێزەوە لەبەردەم هاوڕێیەتی ئەو لەگەڵ گەلی کورد، وتنی ئازایانەی راستیەکان و بڕوابوونی بە تێکۆشانی دیموکراسی بەژنی خۆمان دادەنەوێنین". -
کەنەکە: دەبێت لە سەر کۆمەڵکوژی دێرسیم لێپرسینەوە لە دوژمن بکرێت.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی دێرسیم بەیاننامەیەكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "دەبێت ڕێگە نەدەین تێکۆشانمان لاواز بێت، دەبێت لەسەر کۆمەڵکوژی دێرسیم لێپرسینەوە لە دوژمن بکرێت." -
مێرمنداڵێکی کۆڵبەر بەسەختی بریندارکرا
لە سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە مێرمنداڵێکی کۆڵبەر و بەسەختی برینداریان کرد. -
لە شنۆ ١٤ چالاکوان بە هۆی مەراسیمەکانی نەورۆزەوە دەستگیرکران
لەماوەی رۆژانی رابردوو ١٤ چالاکوان و هونەرمەند لە شاری شنۆی رۆژهەڵآتی کوردستان دەستگیرکراون، باس لەوەدەکرێت، هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بەڕێوەبردن و بەشدارییە لە مەراسیمەکانی نەورۆز. -
پارێزگاری هەولێر سەردانی شارەوانی مێردینی کرد
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو سەردانی شارەوانی مێردینی کرد و ڕایگەیاند ئامادەن لەپێناو ئاشتی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئەحمەد تورک گوتی: "پێویستە ئیدارەی باشوور مافی هەموو کوردان بپارێزێت". -
کەنەکە بەشداری مەراسیمی یادی کیمیابارانی گۆپتەپەی کرد
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ئەمڕۆ بەشداری مەراسیمی یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی کۆپتەپەیان کرد. -
هەپەگە: چوار داگیرکەر سزادران
لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا لە چالاکیەکی گەریلایدا ٤ سەربازیی تورکی داگیرکەر سزادران، پێنج کامێرایی چاودێری و خێمەیەک تێکدران. -
ئۆپراسیۆنی سەربازی لە گەڤەر لەحەوتەمین ڕۆژدا بەردەوامە
لە بناری گوندی تلوران کە بەشێکە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک دەستی پێکردبوو لە ڕۆژی حەوتەمدا درێژەی هەیە. -
هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەکی ڕاگەیاند
هەپەگە ڕایگەیان ڤیان هەڵۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢١ی نیساندا گەیشت بە کاروانی شەهیدان و وتی: "هەموو کاتێک بە کەسایەتی ڕاستگۆیی، فیداکاری و دڵخوازی بۆ ئازادی لە یادمان دەبێت و یادکردنەوەی دەبێتە هۆکاریی تێکۆشانمان.' -
کوژرانی کۆڵبەرێک خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ئێران
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی جەلال سوهرابی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ئێران ژیانی لەدەستدا. -
پێکدادانی چەکداری لە نزیک بانە کوژران و برینداربوونی چوار کەسی لێکەوتەوە
لەناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی دەوڵەتی ئێران و گروپێکی نەناسراو هاتە ئاراوە و بە هۆیەوە کەسێکی سەر دەوڵەت کوژرا و سێ کەسی دیکەیان برینداربوو. -
کۆڵبەرێک لە مەودای یەک مەتریەوە تەقەی لێکرا و کوژرا
درەنگانی شەوی رابردوو هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێران لە بەستامی سەقز لە مەودای یەک مەتریەوە تەقەیان لە کۆڵبەرێک کرد و کوشتیان. -
'پێداگری لەسەر گۆشەگیری، پێداگرییە لەسەر شەڕ'
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سیبەل یگیتاڵپ رایگەیاند، "گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان وەک شەڕ کاریگەر لە سەر کۆمەڵگا دادەنێت. بەردەوامیدان بە گۆشەگیری بە واتە پێداگرییە لە شەڕ".