لە لوزەرن یادی شەهید سەدات دەمهات و ١٦ گەریلا کرایەوە

لە لوزەرنی سویسرا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ سەدات دەمهات (فەرهاد گونەش) و هەڤاڵانی، کە لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون، بەڕێوەچوو.

لە لوزەرنی سویسرا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ گەریلاکانی هەپەگە فەرهاد گونەش (سەدات دەمهات) و ١٦ گەریلای یەژاستار و هەپەگە بەڕێوەچوو، کە لە هێرشی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید ببوون.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (جەدەکە / CDK) لە لوزەرن بەڕێوەچوو. بنەماڵەی سەدات دەمهات و کەسوکارەکەی و ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون. لە کەسایەتی ئەو ١٧ گەریلا شەهیدەدا، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی  شەهیدانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەچوو.

مەتین مینتاش بە ناوی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لە سویسری (KOMAW) وتی: "ئێمە ئاڵای تێکۆشانی شەهیدان بەرزدەکەینەوە و بە جێبەجێکردنی پێوەرە بەرزەکانی شەهیدبوونی شەهیدان پەیوەست دەبین بە بە یادی شەهیدانەوە، بۆیە داوای پشتیوانیکردن و خاوەنداریکردن لە تێکۆشانی شەهیدان دەکەم".

لە دوای پێشکەشکردنی چەند وتەیەکی تری رێکخراوەکان و کەسایەتییەکان و لە دوای نمایشکردنی فیلمێک لەسەر شەهیدبوونی ئەو ١٧ گەریلایە بە گازی کیمیایی یادەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت