کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم: کاروباری شارەوانی کراوە بە پاساوی تاوانبارکردن
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم جەودەت کۆناک کە سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، ڕایگەیاند کاروباری شارەوانی کراوە بە پاساوی تاوانبارکردن، بەڵام ئەوان پاشەکشە ناکەن. -
لە خەلفەتی داگیرکەران ناهێڵن دەم پارتی بچێتە نێو بینای شارەوانی
ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی خەلفەتی کە قەیومی لێ دانراوە، ویستیان بچنە نێو بینای شارەوانی بەڵام پۆلیس ڕێگری لێ کردن. -
توای_دەر بۆ پشتگیری لە زیندانیان کەمپەینێک دەست پێ دەکات
بە ئامانجی پشتگیری لە زیندانیان بە پێشەنگایەتی توای_دەر کەمپەینی پارەناردن بۆ زیندانیان دەستی پێ دەکات. -
بەرخۆدان لە خەلفەتی ١٧ رۆژە بەردەوامە
ئێشکگریی بەرخۆدان لە خەلفەتی کە لە دژی سەپاندی قەیوم دەستپێکردووە، لە ڕۆژی ١٧هەمینیدا بەردەوامە. -
لە شەنگال یادی فەرماندەی یەژاستار مەدیا عەگید بەرزڕاگیرا
بە مەراسیمێکی جەماوەری لە شەنگال یادی فەرماندەی یەژاستار مەدیا عەگید بەرزڕاگیرا. -
سزای زیندان بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیمدا بڕایەوە
بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخستن" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم جەودەت کۆناکدا سەپێندرا. -
هەپەگە: ٣ دۆرن خرانە خوارەوە، ٢ کامێرای چاودێری و ٣ بۆمب لەناوبران
لە چالاکی گەیلاکانی ئازادی کوردستاندا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ درۆن خرانە خوارەوە، ٢ کامێرای چاودێری و ٣ بۆمب لەناوبران. -
سزای ٩ ساڵ زیندان بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگدا بڕایەوە
٩ ساڵ سزای زیندان بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکشدا سەپێندرا، کە قەیوم لە شوێنەکەی دانرا. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاسکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و راگەیاند، "ئێمە جارێکی دیکەی دوپاتی دەکەینەوە کە دەبینە رێچکەگر و شوێنکەوتووی ئاواتەکانی هاوڕێمان عەزیز و لە کەسایەتی ئەودا لەبەردەم یادی هەموو شەهیدانمان بە رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین". -
رۆژنامەوان مزگین سۆنوک دوورخرایەوە
رۆژنامەوان مزگین سۆنوک و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئێلیح خەدیجە تاش کە لە بەرخودان لە دژی کودەتای قەیومدا دەستگیرکرابوون، بەرەو زیندانی ئەرزەنجان دوورخرانەوە. -
ئیدی کاتی ئازادییە!
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید پیرۆزبایی ئاراستەی چالاکییەکانی ئێلیح و کۆڵن کرد و رایگەیاند، "ئێمە لە سەردەمی ئازادیداین. نابێت هەڵوێستێک بگرینە بەر کە لەدواتر و نەگونجاو بەم سەردەمە بێت". -
ئەو شارەوانییەی دەستی بەسەراگیرا گۆڕاوە بۆ بینای پۆلیس
قەیومی تاڵانکەر تابلۆیەکی بە نوسینی ‘یەک دەوڵەت، یەک ئاڵا، یەک میللەت، یەک وڵات’ لە دەرگای شاروانی ئێلح هەڵواسیوە و لە هەر نهۆمێکی بیناکە پۆلیسی داناوە. هەروەها هاوژینی پۆلیس و سەربازەکانی خستۆتە کارەوە. -
٩٧٨ ڕۆژە زانیاری لە سەر پژمان مورادی نییە
ڕاگەیاندرا ٩٧٨ ڕۆژە پژمان مورادی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نییە. -
گەلێک کەس سەردانی پرسەی گەریلاکانی هەپەگە بایار و بۆزکورتیان کرد
لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی شەهیدانی هەپەگە سەردار بایار و محەمەد بۆزکورت کرا. -
پشێلکردنی مافی منداڵان لە باکووری کوردستان؛ ٣٦ منداڵ ژیانیان لەدەستداوە
لە راپۆرتی ساڵانەی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا لەبارەی پێشێلکردنی مافی منداڵان هاتووە، ٣٦ منداڵ بەهۆکاری پێشێلکاری جیاجیا ژیانیان لەدەستداوە و ٨١ منداڵ دەستبەسەرکاون. -
وێنەی کۆگای چەک و تەقەمەنی بنەماڵەی گوران بڵاوکرایەوە
بڵاوبوونەوەی وێنەی ٤٠٠ چەکی کڵاشینکۆف و چەندین جۆری تەقەمەنی هەموو ئەو بانگەشانەی پشتڕاست کردەوە کە دەربارەی بوونی کۆگای چەکی بنەماڵەی گوران، لە کاتی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوی کوشتنی نارین گوراندا باس دەکران. -
شاندێکی شەنگال سەردانی ڕژاکییان کرد
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە سلێمانی سەردانی ڕژاکییان کرد. لە دیدارەکەیاندا ئاماژە بە گرنگی خەبات و کاری پێکەوەی کرا. -
یەژاستار بە رێزەوە یادی فەرماندە مەدیا عەگیدی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار: بە ڕێز و پێزانینەوە و یادی هاوڕێی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، ژنە قارەمانی گەلی مێردین، جەنگاوەری پێشەنگی پەکەکە-پاژک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژا ستار مەدیا عەگید(بەرات ئافشین)، بەرزڕادەگرین. -
ژنانی مەخمور دژی توندوتیژی سەر ژنان ڕێپێوانیان کرد
ژنانی مەخمور بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێپێوانیان ئەنجامدا و گوتیان: "ئێمە درووشمی "ژن ژیان ئازادی، سەربخە ئازادی" هەموو گۆڕەپانێک دەگۆڕین بۆ گۆڕەپانی سەرهەڵدان". -
بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە ئەسەر کرا
لە فارقین بۆ گەریلای هەپەگە محەمەد ئەسەر پرسە دانرا، زۆر کەس سەردانی پرسەکەیان کرد. -
ئوچار: شەڕی تایبەت بە پلەی یەکەم ژنانی کوردی کردووەتە ئامانج
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدم کلیچگون ئوچار دەسنیشانیکرد، سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت زیاتر ژنانی کورد دەکەن بە ئامانج و پەیامی "دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت، پرسەکان چارەسەر ببن"ی راگەیاند. -
لە خەلفەتی ئێشکگریی بەرخۆدان بەردەوامە
لە دژی زەوتکردنی شارەوانییەکان، لە خەلفەتی ئێشکگریی بەرخودانی ١٥ رۆژە بەردەوامە. -
چارەنوسی ٤ کورد کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە رفێندراون نادیارە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە دەوڵەتی ئێران بەر لە ١٣ رۆژ ٤ کەسی رفاندووە، کە یەکیان منداڵە و تائێستاش چارەنووسیان نازانرێت. -
پاش گردبوونەوەکە گەنجان بە بەرزکردنەوەی درووشم ڕێپێوانیان کرد
لە ئێلح گەنجان پاش گردبوونەوەی "دیموکراسی و ئازادی" بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهید مزگین ئوموت بەڕێوەچوو
پاش ئەوەی هەپەگە شەهیدبوونی گەریلای یەژاستار مزگین ئوموت (عالیە عیسا زادە)ی ڕاگەیاند، لە سلێمانی مەراسیمی یادکردنەوەی بۆ ئەنجامدرا.