لە کۆبوونەوەکانی گەل لە زۆربەی شارەکان: دەبێت دەوڵەت هەنگاو بنێت

بە پێشەنگایەتی دەم پارتی و دەبەپە لە زۆربەی شارەکان کۆبوونەوەی گەل ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکاندا متمانە بە ڕێبەر ئاپۆ دووپاتکرایەوە و بانگەواز لە دەوڵەتی تورک کرا بۆ پڕۆسەی چارەسەری هەنگاوی ڕوون بنێت.

بە پێشەنگایەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە چەندین شار کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکان لە شارەکانی؛ گەڤەر، ئێلح، سێرت، ئاگری، ڕحا، شەرناخ و جولەمێرگ ئەنجام درا، پەیوەست بە پڕۆسەکەوە گەل ئاگادار کرایەوە و پێشنیار بۆ چارەسەری کرا.

لە کۆبوونەوەکاندا گرنگی ئاشتی، چۆڵکردنی زیندانەکان، متمانە کردن بە ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری کورد و پرسی ئەوەی دەبێت دەوڵەت هەنگاوێکی ڕوون بنێت هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.

پەرلەمانتاری شەرناخی دەم پارتی نەورۆز یوساڵ ئاسڵان بەشداری کۆبوونەوەکانی ناوەندی شەرناخ ئەمەرکۆی، گەڕەکی یافەسی جزیرە و گوندی کارۆخ و گوندی بانهەی هەزەخ بوو.

نەورۆز یوساڵ گوتی: "ئەمڕۆ لە جیهان بە سیاسەتی سەپاندنی یەکپەرەستی، سیستەم بەڕێوەناچێت. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ تەواوی گەلان ڕزگاریییە."

لە کۆبوونەوەکاندا بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە و گەل پشتگیری تەواوی خۆی بۆ پڕۆسەی دیموکراتیک دووپات کردەوە.