بە دیمەن

ڤێستیڤاڵی کرێکارانی کانەکانی دورهام: ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

١٣٩هەمین فێستیڤاڵی کرێکارانی کانەکانی دورهام لە کەشوهەوایەکی پڕ جۆشوخرۆش و بە بەشداری سەدان کورد بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا، کوردانی نیشتەجێی بەریتانیا بە جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیانەوە بەشداربوون و سەرنجی بەریتانییەکانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشا.

گرووپی مۆسیقای کورد چوارنەوا چوونە سەر سەکۆکە و هونەری خۆیان پێشکەش کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت هەڵگیرا و هەڵپەڕکێ کرا، بەمەش جۆشێکی تر بە چالاکییەکە درا.

وردەکارییەکی تری سەرنجڕاکێشی چالاکییەکە ئەوە بوو، کرێکارە بەریتانییە بەشداربووەکان بانگەوازیان دەکرد "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان". ئەم بانگەوازەی کرێکاران بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە دیمەنە تۆمارکراوەکانی چالاکییەکەدا بەدی دەکرێت.

سەندیکای کرێکارانی کانەکانی دورهام لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە بەشێوەیەکی ئاشکرا پشتگیری دەکات لە "کەمپەینی سەندیکایی بۆ ئازادیی عەبدولا ئۆجالان".