چەکە سووتێندراوەکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن
بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی، ئاکۆ غەریب ڕایگەیاند چەکە سووتێندراوەکانى پەکەکە لە ئەشکەوتى جاسەنە دەپارێزرێن.
بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی، ئاکۆ غەریب ڕایگەیاند چەکە سووتێندراوەکانى پەکەکە لە ئەشکەوتى جاسەنە دەپارێزرێن.
ئەمڕۆ ٣٠ گەریلای ئازادیی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، لە مەڕاسیمێکی سیمبولیکدا چەکەکانیان لە بەردەم ئەشکەوتی جاسەنە سووتاند.
بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی، ئاکۆ غەریب گوتی: "پێشتر بڕیارێک هەبوو ئەو چەکانەى لەلایەن پارتى کرێکارانى کوردستان(پەکەکە) سووتێندران، بهێندرێتە مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنەسوورەکە و لەوێ نمایش بکرێن و بهێڵرێنەوە، بەڵام بڕیارەکە گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە".
هەروەها گوتی: "چەکە سووێندراوەکان هەر لە ئەشکەوتى جاسەنە دەهێڵرێنەوە و ڕۆژى شەمە ١٢ـى تەمووز لە ڕێوڕەسمێکدا شوێنى تایبەت بۆ پاراستنى چەکەکان دیاریدەکرێت و بڕیار لە چۆنێتى پاراستنیان دەدرێت".