ژنان
دوایین ھەواڵ
-
تاژێ بەشداری کەمپینی 'دەمانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینین' بوو
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی خۆی لە کەمپینی جیهانی 'دەمانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینم' ڕاگەیاند و دەستنیشانیان کرد ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانی ئێزدییە. -
ژنان: پێویستە پەرلەمان زەمینەی یاسایی بۆ ئاشتی بڕەخسێنێت
ژنان کە بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و شکۆدار لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، لەبەردەم پەرلەمان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. ژنان گوتیان: "بۆ بونیاتنانی زەمینەی یاسایی ئاشتی دەبێت پەرلەمان بە خێرایی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات." -
ژنان بۆ 'ڕێپێوانی ئاشتی' لە ئەنقەرەن
ژنانی زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا، بۆ “ڕێپێوانی ئاشتی” لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و پۆلیسیش دەیەوێت ڕێگری لە ڕێپێوانەکە بکات. -
کژار: سیاسەتی دژەژنی کۆماری ئیسلامی شادەمارەکانی ژیانی کۆمەڵگەی بەئامانج گرتووە
کژار لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا هێرشەکانی دەوڵەتی ئێرانی دژ بە ژنانی بەلوچ و دیپۆرتکردنەوەی ژنانی ئەفغانی شەرمەزارکرد و ئاماژەی بەوەدا بە تێکۆشانی یەکگرتوویی ژنان دەتوانرێت کۆتای بەم سیاسەتە دژەژنانەی ئێران بهێندرێت. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگێکدا ١٠ ژن کوژراون
بە پێی ئامارێک لە مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٠ ژن کوژراون، نۆ ژنیش بەشێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە. -
لە ماوەی شەش مانگدا ١٣٦ کوژراون
پلاتفۆڕمی تاوانەکانی سەر ژنان ڕاوەستێنین (کەجەدەپە) ڕایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە تورکیا و باکووری کوردستان ١٣٦ ژن کورژراون و ١٤٥ ژنی دیکەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
هودا شەعراوی: پێشەنگێک کە ڕێگەی بۆ ژنانی میسری کردەوە
هودا شەعراوی بە هەنگاوە بوێرەکانی لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی میسر بوو بە پێشەنگ و بە لابردنی ڕووبەندەکەی لەسەر ڕوخساری، ژنانی هاندا دەنگیان بەرز بکەنەوە. -
ئەشیک: هەرگیز دەستبەرداری مافەکانمان نابین
پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی (ئەشیک) پەیوەست بەو هەواڵانەی دەڵێن دابەشکردنی یەکسانی میراتی کۆتایی هاتووە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا بەم گوتارانە هەوڵدەدرێت فشار لە ژنان بکەن. -
تاژێ کارنامەی چالاکییەکانی بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال ڕاگەیاند
تاژێ بەبۆنەی ١١ـیەمین ساڵیادی ٧٤ـەمین کۆمەڵکوژی دژی شەنگال کارنامەی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ەوە تۆڵەی قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکەینەوە. -
تێکۆشانی ئازادی ژن و کۆمەڵگەی دیموکراتی لە پرۆسەکانی دانوستان و ئاشتی
بە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، گرنگی هەڵسەنگاندنی ئەزموونەکانی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان و ئەزموونەکانی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتی و چارەسەری لە وڵاتانی جیاواز وەک پێویستییەک دەردەکەوێت. -
MKG: لە ماوەی مانگێکدا ٧ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون و ٢ ڕۆژنامەنووس زیندانیکراون
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (MKG) ڕاپۆرتی مانگی حوزەیرانی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی ژنانی ڕۆژنامەنووسی بڵاوکردەوە. -
ژن نیوز: لە مانگێکدا لانیکەم ١٩ ژن و منداڵ کوژراوە
بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ژن نیوز لە مانگی حوزەیراندا لانیکەم ١٩ ژن و منداڵ کوژراون، ١٠ لەم ژن و منداڵانە گومان لەسەر هۆکاری مردنەکەیان هەیە. -
وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی 'پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد-باشووری کوردستان' کۆتاییهات
مەراسیمی ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد-باشووری کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەی پلاتفۆرمەکە کۆتای هات. -
وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی 'پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان' دەستیپێکرد
بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان، وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی 'پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان' دەستیپێکرد. -
لە زیندانی سنە ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە ژێڕ گوشاردایە
راگەیەندراوە کە ڕۆژنامەنووس ژینا مودەڕس گورجی کە لە زیندانی سنە ڕاگیراوە، مافەکانی لێ زەوت کراوە و لەژێڕ گوشارێکی قورسدایە. -
هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر ژنانی بەلوچ
هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێران، سەرلەبەیانی دوێنێ هێرشی کردە سەر گوندی گونچی سەر بە شاری هاشی ئێران. لەئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێران ژنێک گیانی لەدەستدا و ١١ ژنیش بە سەختی برینداربوون. -
خالیدە تورکئۆغلو: پێویستە ژنان لە دەوری بانگەوازی ئاشتی کۆببێتەوە
وتەبێژی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو پەیوەست بە هەندێک پرسی بنەڕەتی ژنان قسەیکرد و بە سەرنج خستەسەر پرۆسەکە جەختی لەوەکردەوە پێویستە ژنان ببنە کارەکتەری سەرکی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. -
'دەبێت یەکێتی کۆمیناڵی ژنان هەبێت'
ئەندامی کوردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغۆ گوتیان؛ زۆر گرنگە ژنان یەکێتی کۆمۆنەکانی خۆیان بونیات بنێن، بەمجۆرە هەم ژیان بونیات بنێن و هەم خۆیان بپارێزن. -
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا سێ ژن لە هەرێمی کوردستان کوژراون
بەپێی ئامارێک کە ڕۆژنیوز بڵاویکردووەتەوە، ە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سێ ژن کوژراون و چوار دیکەش کە پارێزەریان تێیدا دوچاری توندوتیژی بوونەتەوە. -
ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری نەوای ژن بڵاوبووەوە
ژمارەی مانگی تەممووزی گۆڤاری نەوای ژن بە مانشێتی 'دایکان ڕێگەی ئاشتین' بە لەخۆگرتنی چەندین بابەتی پەیوەست بە خەباتی ژنان بە تایبەت و جیهان بەگشتی چاپ و بڵاوبوویەوە. -
تێکۆشانی زیلان پەپوولە ئیلهامبەخشی بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵات بوو
کەژار بە بۆنەی ١٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی زیلان پەپوولە (لەتیفە سەلامەت) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " تێکۆشانی زیلان پەپوولە ئیلهامبەخشی بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵات بوو ." -
لە مووش ژنان باسی ئاشتی دەکەن و جەخت لەسەر ڕێکخراوەیبوونیان دەکەنەوە
لە گمگمی سنووری پارێزگای موش ژنان کە لە فێستیڤاڵی ژنان کۆبوونەتەوە، بە ڕێگەی وۆرک شۆپەوە باس لە سەر پرۆسەی سیاسی و تەوەرە سەرەکییەکانی رۆژەڤ دەکەن. -
شیرین عەبادی: بە هێرشەکانی ئیسرائیل، هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر زیندانیان سەرکوت دەکەن
چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان، شیری عەبادی ئاماژەی بە دۆخی ناهەمواری زیندانیانی گرتوخانەی ئەوین کرد و گوتی: "لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر سەرکوت و توندوتیژی بەرانبەر زیندانیانی گرتوخانەی ئەوین دەکەن." -
فێستیڤاڵی ژنان: ئیرادەی ئەکینمان لە مێژوودا تۆمار کرد
سومەیە بۆز پەرلەمانتاری دەم پارتی موش لە "فێستیڤاڵی ژن، سروشت و کەلتوور" لە گمگمێ قسەی کرد و وتی: "کاتێک ئەو وێنەیەمان سەیر کرد، نە شەرم، بەڵکو بەرخۆدانمان بینی. ئێمە ئەو کەسانەمان ڕیسوا نەکرد، بەڵکوو ئیرادەی ئەکینمان لە مێژوودا تۆمار کرد." -
تەرمی سەباحەت ئاتابەی لە جزیر بەخاک سپێردرا
تەرمی سەباحەت ئاتابەی کە لە ناوچەی جەیهان کوژرا، لەلایەن ژنانەوە لە جزیرە بەخاک سپێردرا.