هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە
بە دیمەن

تاژێ بەشداری کەمپینی 'دەمانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینین' بوو

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی خۆی لە کەمپینی جیهانی 'دەمانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ببینم' ڕاگەیاند و دەستنیشانیان کرد ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانی ئێزدییە.

چالاکی ڕاگەیاندراوەکە لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، ژنانی ئێزدی جەختییان لە پەرەدان بە تێکۆشانیان کردەوە تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

لە چالاکییەکەدا وتەبێژی تاژێ، ڕیهام حجۆ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وەک تەڤگەری ژنان پشتیوانی لەم کەمپینە دەکەن، هەروەها دەستنیشانی کرد بە ئێستایشەوە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، بۆیە درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

دایکی شەهیدان داوای بینینی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن

هەر لە چالاکییەکەدا دایکی شەهید خۆجە جندی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وەک ژنانی ئێزدی پێویستە بەر لە هەموو شتێک بە باشی لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن و گوتی: "وەک ژن و کۆمەڵگەیەک کە ڕزگاربوونی کۆمەڵکوژییەکانین، خواستمانە سەرۆک بە ئازادی ببینین. کاتی ئەوەیە بە ئازادی ببینین و دیداری بکەین."

هەروەها بەرف ئەلیاسی دایکی شەهید جەختی لەوەکردەوە هەموو کارێک دەکەن لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هیوایان بینینی ئازادی خەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

بانگەوازی تێکۆشان

لەسەر ناوی ژنانی گەنجی شەنگال، ئاڤێستا ئەزدا بە سڵاوکردن لە ڕێبەر ئاپۆ قسەی کرد و گوتی: "وەک گەنجانی بەشداری ئەم هەوڵەی تاژێ دەبین. ئەوەی لە ئەستۆمانە خوێندنەوەی فکر و ئایدیای ڕێبەر ئاپۆیە. دەرنجام بەم شێوەیە دەتوانین شایستەی ڕێبەر ئاپۆ بین. بۆیە دەبێت خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین و تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پەرە پێبدەین."