بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی منداڵانی کوردی سویسرا و بە پشتگیری ئینستیتوتی کوردی-سویسرا، یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە-سە)، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە-سە) و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە وینتەرتور ئەمساڵ سێیەم فێستیڤاڵی منداڵانی کورد ئەنجام دەدرێت.
لە کاتێکدا سیاسەتەکانی ئاسمیلەکردن لە منداڵییەوە دەست پێدەکات و لەسەر ڕێگەکانی کۆچبەرییدا دەخوازرێت زمانی دایک بێدەنگ بکرێت، بەرخۆدانی منداڵانی کورد جارێکی دیکە لەسەر سەکۆ دەردەکەوێت.
فێستیڤاڵی منداڵانی کورد بۆ ئەوەی ئەوە نیشان بدات زمانی کوردی زمانێکی زیندووە ئەمساڵ بۆ جاری سێیەم ئەنجام دەدرێت، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی تەمموز لە کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی باربارا ڕینهارت لە شاری وینتەرتور لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.
دروشمی فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بەمجۆرەیە: زمان، ڕەنگ و منداڵ: ئێمە لەگەڵیانین!
لە فێستیڤاڵەکەدا لە ڕێگەی وۆرک شۆپی هونەری، کەلتوور و هونەری کوردی وادەکرێت منداڵان هۆشیاری مێژوویی تێبگەن.
بۆ فێستیڤاڵەکە منداڵان ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری دەکەن، تەنها چەند ڕۆژێک بۆ دەستپێکردنی ماوە و بانگەوازیش دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا.
لە فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێی شیعر، وێنە، شەترەنج ئەنجام دەدرێت. هەروەها کۆرۆی منداڵان، گرووپی شانۆی منداڵان و گرووپی هەڵپەڕکێی منداڵان دەچنە سەر سەکۆ.
لە پێشانگای منداڵاندا جلوبەرگی منداڵانی کورد نمایش دەکرێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا لەگەڵ کۆما منداڵان، هونەرمەندان ڕۆتیندا، شەریف عۆمەری، ئەلەنۆرا گەڵاوێژ، دلبەر هێما، کۆما جالاهۆ، کۆما ئاواز میترا و کۆما دەنگی ئازادیش هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن.