شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیست دڵسۆز بەهار لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیست، دڵسۆز بەهار لە ساڵیادی شەهیدبوونی لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیست، دڵسۆز بەهار لە ساڵیادی شەهیدبوونی لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیستی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دڵسۆز بەهار (کێڤن خواکیم) کە ٦ی تەمموزی ٢٠١٥ لە شەڕی دژی چەتەکانی داعش شەهیدبوو، لە شاری کارلسروەی ئەڵمانیا لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. بنەماڵەی بەشێک لەو شەڕڤانە ئەنتەرناسیۆنالیستانەی لە ڕیزەکانی هەپەگە و یەپەگە شەهیدبوون، هەروەها ژمارەیەک لە کوردستانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
لە مەراسیمەکەدا ئەنتەرناسیۆنالیستەکان و کوردستانیان بە گۆرانی کوردی و ئەڵمانی شەهید دڵسۆز بەهاریان بیرهێنایەوە.
هەروەها چەند وتەیەک پێشکەش کرا و تیشکخرایەسەر پشتیوانی و ڕۆڵ و تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان.
چالاکییەکە بەدرووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.