ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
شەڕی ئێران-ئیسرائیل؛ لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا ٦٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لەماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لانیکەم ٦٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، چوار هەزار و ٨٧٠ کەسیش برینداربوون. -
لەماوەی ١٢ ڕۆژی شەڕدا ٧٠٠ کەس لە ئێران دەستبەسەرکراون
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، لەماوەی ١٢ ڕۆژی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلدا ٧٠٠ بە تۆمەتی 'کارکردن لەگەڵ مۆساد' دەستبەسەرکراون. -
ئیسرائیل بە راگەیاندنی 'ئاگربەست پێشێلکراوە'، بڕیاری وەڵامدانەوەی دا
ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران هێرشی مووشەکیی ئەنجامداوە و ئاگربەستی پێشێلکردووە، ئیسرائیل بڕیاریدا وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەدرێتەوە. -
هێرشە ٢٧ خولەکیەکەی ئەمریکا لە دژی ئێران چۆن ئەنجام درا؟
ئەمریکا لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئۆپراسیۆنێکی سەربازی شاراوەی بە ناوی چەکوشی نیوەشەو "Midnight Hammer" ئەنجامدا. -
ئیسرائیل بە چڕی تارانی بۆردومان کرد
سوپای ئیسرائیل لە دژی تارانی پایتەختی ئێران هێرشێکی بەرفراوان و بێ وێنەی ئەنجامدا. -
ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بۆردوومان کرد
سوپای ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بۆردوومان کرد، بە دیاریکراوی دەرگای زیندانەکە بەر ئامانجی مووشەکی ئیسرائیل کەووتووە. -
ترەمپ: سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران لەناوبران
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند هێرشێکی سەرکەووتیان کردووەتە سەر دامەزاروە ئەتۆمییەکانی ئێران و سێ دامەزراوە بە تەواوەتی لەناوبراوون. -
دەیەم ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل-ئێران؛ ئەمریکا بەشداری شەڕەکە بوو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی هێرشە مووشەکییەکانیەوە، ئێران چەند ئامانجێکی لە شارەکانی حەیفا و تەلئەبیب بۆردوومان کرد. لە بەرانبەردا ئیسرائیل چەندین ناوەندی مووشەکی ئێرانی خاپوور کردووە و ئەمریکایش بە شداری شەڕەکەبوو. -
قوربانیانی هێرشی ئیسرائیل؛ تا ئێستا٤٣٠ کەس لە ئێران کوژراون
بەگۆێرەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ١٣ی حوزەیرانەوە بەهۆی هێڕشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران، ٤٣٠کەس کوژراون و ٣٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون. -
شەڕی ئیسرائیل-ئێران؛ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی
کۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە لە پەراوێزی خولی ٥١ـی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە بەشداری وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو. -
شەڕی ئیسرائیل-ئێران: زیاتر لە ٦٠ فڕۆکە هێرشیان کردە سەر تاران، ئامانجەکە فۆردۆیە
هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتر بەردەوامە. زیاتر لە ٦٠ فڕۆکەی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانیان لە تاران. لە ئیسرائیلیش شاری بەئرشەبع بەئامانج گیرا و حەوت کەس برینداربوون. -
نەمانی ئینتەرنێت؛ کۆچبەرانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە تاراوگە نیگەران کردووە
کێشەی پچڕان و نەمانی ئینتەرنێت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانی سەختکردووە. هاوڵاتیاینی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، نەبوونی هۆکاری پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نیگەرانی کردوون. -
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات
یسرائیل کاتزی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "گەردەلوولێک لە تاران ڕوودەدات" و هەڕەشەی ڕووخاندنی ڕژێمی کرد. -
جەنگی ئێران و ئیسرائیل؛ ئەگەرەکانی بەشداری ئەمریکا
گریمانەکان بۆ بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕەکەدا لە زیادبووندان. ئیسرائیل و ئێرانیش شەو و ڕۆژ گورز لەیەک دەدەن. ئێران ڕایگەیاند. بە موشەکی هایپەرسۆنیکی هێرشی کردووەتەسەر ئیسرائیل. -
میدیاکانی ئیسرائیل بانگەشەی کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی ئێران دەکەن
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، عەلی شادمانی فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیای سوپای پاسداران لە هێرشەکانی وڵاتەکەیاندا بۆسەر ئێران کوژراوە. -
باڵەخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران کرایە ئامانج
کەمێک پێش ئێستە، لە پەخشی ڕاستەوخۆدا باڵەخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج. -
لە چوار ڕۆژەی شەڕی ئیسرائیل-ئێراندا ژمارەی قوربانییەکان لە هەڵکشاندایە
بۆردومانانەکان کە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد لە ڕۆژی چوارەمدا بە بێ پچڕان بەردەوامە. ژمارەی قوربانیان لە بەرزبوونەوەدایە. -
چوار ڕۆژەی هێرشی ئیسرائل-ئێران
هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە و ئەمشەویش کۆمەڵێک هێرشی دیکەی دژ بەیەک ئەنجام درا. لە کۆی هێرشەکاندا تا ئێستا چەندین کوژرا و بریندار بوونی لێکەوتووەتەوە و ڕێژەکەیش لە هەڵکشاندایە. -
سێ زانای تری ئێران کوژران
لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سێ زانای تر بە ناوەکانی عەلی بەقایی کەریمی، مەنسوڕ عەسکەری، سەعید بورجین کوژران. -
لە شەپۆلی دووەمی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دوو کوژرا و ٢١ برینداری لێکەوتووەتەوە
ئێران شەپۆلی دووەمی هێرشە موشەکییەکانی بۆسەر ئێسرائیل ئەنجام دا. لەو موشەکانی ئێران کە بەرەبەیان بەر تەلئەبیب کەووتووە کۆمەڵێک باڵەخانەی خاپوور کردووە، بەشی فریاگوزاری ئیسرائیلش کوژرانی دوو کەس و بیرنداربوونی ٢١ هاوڵاتی ئیسرائیلی ڕاگەیاند. -
ئێران بە زیاتر لە ١٠٠ موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل؛ ٤٠ کەس بریندار بوون
ئێران بە زیاتر لە ١٠٠ موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ٤٠ کەس بریندار بوون. -
لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ٧٨ کەس کوژران
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هەواڵی فارس، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ٧٨کەس کوژراون و ٣٢٩ کەسی دیکە برینداربوون. -
دانانی کەسانی نوێ بۆ پۆستە سەربازییەکانی ئێران
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، دوای کوژرانی فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئێران لە ئەنجامی هێرشەکی ئیسرائیلدا، کەسانی نوێ پلەداری سەربازی بۆ پۆستە سەربازییەکان دەستنیشان کران. -
ئیسرائیل: قۆناغی دەستپێکی هێرشەکانی سەر ئێران کۆتایی هات
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە قۆناغی دەستپێکی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کە تێیدا چەندین بنکە و ناوەندی ئەتۆمی و سەربازی کرانە ئامانج، کۆتایی هات. -
لە سەرێکانی شەڕ لە نێوان گروپە چەتەکان کەوتووەتەوە
لە شاری سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان لە دوێنێ ئێوارەوە شەڕ لەنێوان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا دەستیپێکردووە.