گرژییەکانی نێوان پاکستان و هندستان بەردەوامە

گرژییەکانی شەڕی نێوان هندستان و پاکستان تا دەچێت زیاتر دەبێت. لە هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا لە لایەنی کەم ٥٠ کەس کوژراون.

هندستان، پاکستان بە هێرشیکردنی نوێی بەرفراوان بە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی و موشەک لەسەر ناوچە سنوورییەکانی تاوانبار دەکات و دەڵێت وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.

ڕاگەیاندراوەکە وەڵامی ئەو هێرشانە دراوەتەوە. گرژییەکان دوای ئەوە کە هندستان بەهۆی هێرشی کشمیر پاکستانی تاوانبار کرد دەستی پێکرد.

پاکستان ئەم تاوانەی ڕەتکردەوە. تاوەکو ئێستا لایەنی کەم ٥٠ مەدەنی کوژراون. لەبەر هۆکاری ئەمنی هندستان هەندێک فرۆکەخانە و قوتابخانەی داخست. ئەم دۆخە لەم ساڵانەی دواییدا وەک یەکێک لە ناکۆکییە سەختەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەبینرێت.