عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی 'کۆنگرە'ی خۆی ڕابگەیەنێت
عایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، لەوانەیە پەکەکە لە ماوەیەکی کورتدا بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت.
عایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، لەوانەیە پەکەکە لە ماوەیەکی کورتدا بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت.
وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە هەر ساتێکدا کۆنگرەی پەکەکە ڕابگەیەندرێت، ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە و بە گرنگییەوە چاوەڕوانی دەکەین، بێگومان هەنگاوی دوای ئەم هەنگاوەش گرنگتر دەبێت.
ئەمڕۆ، عایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەنقەرە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.
وتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا باسی لە چەند بابەتێکی گرنگ وەک پرۆسەکە، ژیانئاوایی شەهیدی ئاشتی و دیموکراسیی سری سوورەیا ئۆندەر کرد، هەروەها ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پرسیاریان لێی کرد.
عایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، لە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە بابەتی کۆنگرەی پەکەکە، وتی: “چاوەڕوان دەکرێت لە هەر ساتێکدا کۆنگرەی پەکەکە ڕابگەیەنرێت، پەکەکە دەتوانێت هەر ساتێک ڕابگەیەنێت کە کۆنگرەی ئەنجامداوە، دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم، بە جدییەت و گرنگییەکی زۆرەوە ئێمەش چاوەڕێی ئەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین. وتمان پێویستە وشە قسە بکات نەک چەک. وتمان بۆ لادانی تەواوی چەکەکان و بۆ قسەکردن، بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورە دەکەوێتە سەر شانی سیاسەت. هەموو کەسێک دەبێت بە ئازایەتییەوە ئەم بەرپرسیارێتییە هەڵبگرێت و خۆبەخشانە کاربکات. وتمان ئەوەی هەوڵی پاراستنی دەدەن داهاتووی تورکیایە. ئەمڕۆش هەمان شت دەڵێین. هەر ساتێک چاوەڕوان دەکرێت پەکەکە کۆنگرەی ڕابگەیەنێت. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام دوای ئەم هەنگاوەش گرنگتر دەبێت.”