ئولوس: بەکارهێنانی بۆدجە بۆ شەڕ، گەل هێندەیتر هەژار دەکات
وتەبێژی کاتی لقەکانی ئامەدی کەسک محەمەد نوری ئولوس ئاماژەی بەوەدا ئەو بودجەیەی لەژێر ناوی سیاسەتی ئەمنیدا بۆ شەڕ تەرخان دەکرێت، هێندەیترگەل هەژارتر دەکات.
وتەبێژی کاتی لقەکانی ئامەدی کەسک محەمەد نوری ئولوس ئاماژەی بەوەدا ئەو بودجەیەی لەژێر ناوی سیاسەتی ئەمنیدا بۆ شەڕ تەرخان دەکرێت، هێندەیترگەل هەژارتر دەکات.
وتەبێژی کاتی پلاتفۆرمی لقەکانی ئامەدی کەسک محەمەد نوری ئولوس ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئاستی برسێتی شەش هەزار و ٢٨٨ لیرە و ئاستی هەژاریش ٢١ هەزار و ٢٠٨ لیرە زیادی کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد لە سەدا ٩٩ی کرێکارانی کەرتی گشتی مووچە لە خوار ئاستی هەژارییەوە وەردەگرن.
وتەبێژی کاتی پلاتفۆرمی لقەکانی ئامەدی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک) محەمەد نوری ئولوس لەسەر پرسەکانی ئابووری بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و گوتی: "ئەو بودجەیەی کە دەبێت بۆ گەل خەرج بکرێت، بۆ سیاسەتەکانی ئەمنی بەکاردەهێنرێت. سیستەمێک لە وڵاتدا دامەزراوە شەڕ و ڕانت خەرج دەکرێت. ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی توانای کڕین.
بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکانمان ئاستی برسێتی ٢٥ هەزار TL تێپەڕاندووە. نزیکەی ٩٩%ی کرێکارانی جەماوەری موچە لە خوار هێڵی هەژارییەوە وەردەگرن. هێڵی هەژاری گەیشتووەتە ٨٠ هەزار TL. بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتەوە بودجە بۆ شەڕ و ڕانت تەرخانکراوە، بودجە بۆ گەل و تەندروستی و پەروەردە تەرخان نەکراوە".
ئولوس ئاماژەی بەوەدا ژمارەی هەڵاوسان کە لەلایەن دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TUIK) بڵاوکراونەتەوە، ڕاستییەکان نیشان نادەن و وتی: "دامەزراوەی ئاماری یاری بە داتاکان دەکات و هەوڵدەدات توانای کڕینی بەهێز نیشان بدات".