بە دیمەن

موحلیس کۆجاگا؛ هەوڵدەدرێت کوردان تاوانبار بکرێن

پەرلەمانتاری پارتی چەپ موحلیس کۆجاگا هەڵکوتانەسەری پۆلیسی لەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بێرمەن خستەوە ڕۆژەڤی پەرلەمانی پارێزگا و ئاماژەی بە هەوڵەکانی تاوانبارکردنی کوردانی دا.

پۆلیسی بێرمەن لە ٢٧ی نیساندا هەڵیانکوتایەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە هەڵکوتانەسەرەکەدا زیاتر لە ٣٥ کەس لە ناوخۆی ناوەندەکە بوو، بە شێوەیەک هیچ زانیارییەکی نوسراوی نەخراوەتە ڕوو. پشکنینەکە ماوەی شەش کاتژمێر بەردەوامبوو. پەرلەمانتاری پارێزگای بێرمەنی پارتی چەپ موحلیس کۆجاگا بابەتەکەی خستە ڕۆژەڤی پەرلەمان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

کۆجاگا کە نزیکەی ٣٠-٣٥ ساڵە لە نێو کاری دیموکراتیک دایە، وتی: "پێشتر گەواهیدەری هەندێک هەڵمەتی پۆلیس و هەڵکوتانەسەر کۆمەڵەکان بووم، بەڵام ئەمە یەکەمجارە هەڵمەتێکی لەم شێوەیە ببینم. هەرگیز نەمبینیوە هەڵکوتانەسەر هێندە بەردەوام بێت. تەنانەت هۆکارەکەشیان ڕوون نەکردەوە".

کۆمەڵەی یاسایی بۆ هەمووکەسێک کراوەیە

کۆچاگا ڕایگەیاند لە ئەڵمانیا لە کاتی قەدەغەکردنی پەکەکە کە خرایە ڕۆژەڤەوە تاوانبارنکردن لە بەرانبەر کوردانە هەیە و گوتی: "لێرەدا هەوڵدەدرێت کۆمەڵگەی کورد تاوانبار بکرێن، ڕێگری لە ڕێکخستنی نێو خۆییان بگیرێت. کورد وەک کێشە دەبینن و سات بە ساتی فشاری وەها دەکەن. کۆمەڵەکانی کوردانی ئەڵمانیا بە تەواوەتی بە پێی یاساکانی ئەڵمانیا دامەزراون. بەمجۆرە دەیانەوێت کۆمەڵەکانی کورد، دامەزراوەکانیان تاوانبار بکەن."

کۆجاگا ئەوەی بیرهێنایەوە بۆ یەکەمین جار لە پەرلەمانی بێرمەن ئاهەنگی نەورۆزیان ئەنجام دا و وتی، "بە هەوڵەکانمان بۆ هێنانی دامەزراوە کوردیەکان بۆ ناو دەوڵەت، دەمانەوێت ئەوە نیشان بدەین کە کورد بەشێکە لەم کۆمەڵگەیە، دەیانەوێت مافە دیموکراتیکەکانیان بەکاربهێنن".