چەتین ئارکاش کە لە زیندانی مەڕمەڕە (سیلیڤری) ڕاگیرابوو، لە ٢ی تەمموز ئازادکرا و لە ئامەد بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێکرا. ئەندامان و بەڕیوەبەرانی کۆمەڵەی ئامەد بۆ هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و سزا دراوان (ئامەد توای -دەر)، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی هاوکاری یەکێتی و کولتووری بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە ڕۆڵەکانیان لە لانکەی شارستانیەتدا لەدەستداوە (MEBYA-DER)، چالاکوانانی تەژەئا و نوێنەری چالاکانی لایەنە سیاسییەکان لە پێشوازییەکەدا بەشداریان کرد.
ئارکاش بە چەپڵە و دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "بەرخۆدان ژیانە" پێشوازی لێکرا. ئارکاش یەک بە یەک سڵاوی ئاراستەی هەمووان کرد. دوای پێشوازییەکە، ئارکاش بەرەو ماڵی خۆی لە ناوچەی پەیاس بەڕێکەوت.
چەتین ئارکاش لە ساڵی ١٩٩٢ دەستبەسەر و لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٥ لە کاتی "پرۆسەی گفتوگۆ" وەک 'سکرتێری ڕێبەر ئاپۆ' ڕەوانەی زیندانی ئیمرالی کرا. ئارکاش لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بۆ زیندانی سیلیڤری گوازرایەوە.