پاکستان: لەسەر سنووری ئەفغانستان ٣٠ ئەندامی تالیبان کوژران
سوپای پاکستان بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەسەر سنووری ئەفغانستان ٣٠ ئەندامی تالیبانی پاکستان و گرووپێکی سەر بە ئەوانیان کوشتوه. لەهەمان ناوچە هەفتەی ڕابردوو ١٦ سەرباز لە هێرشێکی خۆکوژیدا کوژران.
سوپای پاکستان بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەسەر سنووری ئەفغانستان ٣٠ ئەندامی تالیبانی پاکستان و گرووپێکی سەر بە ئەوانیان کوشتوه. لەهەمان ناوچە هەفتەی ڕابردوو ١٦ سەرباز لە هێرشێکی خۆکوژیدا کوژران.
لە ڕاگەیاندراوەکەی سوپادا هاتووە، "هێزە ئەمنییەکان بە شارەزایی و ئامادەکارییەکی زیرەکانەوە ڕێگرییان لە کارەساتێکی ئەگەرییدا کرد."
سوپای پاکستان کە هیندستان بە پشتگیریکردن لە چەکدارانی تالیبان تۆمەتبار دەکات، هەروەها ڕایگەیاند کە دەستییان بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک، جبەخانە و تەقەمەنییدا گرتووە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە هێرشێک کردووە و دەستخۆشی لێیان کرد. شەریف وتی، "ئێمە دەمانەوێت کە هەموو جۆرێکی تیرۆریزم لە وڵات کۆتایی پێبێنین."
ڕۆژی شەممە تالیبانی پاکستان لە ئیالەتی باکووری ڕۆژئاوا هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدابوو و لەئەنجامدا لانیکەم ١٦ سەرباز کوژران.
تالیبانی پاکستان و گرووپێکی خۆجێیی، بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان لەئەستۆگرت و بانگەشەیان کرد کە هێرشەکە لەلایەن هێزێکی بۆمبەوانی خۆکوژەوە ئەنجامدراوە.
لە هاوینی ٢٠٢١ـەوە کە تاڵیبان لە کابول دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، لەسەر سنووری ئەفغانستان و پاکستان ڕووداوەکانی توندوتیژی بوونەتە دیاردە.
ئیسلاماباد دراوسێکەی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ئەو گرووپانەی هێرش دەکەنە سەر پاکستان لە خاکەکەی دەرناکات. بەڵام ئەفغانستان ئەوە ڕەتدەکاتەوە.