ڕووسیا بەفەرمی دانی بە حکومەتی تالیباندا نا و چین پێشوازی لە بڕیارەکە کرد
ڕووسیا پێشوازی لە میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان کرد کە لەلایەن تالیبانەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دیسان گەڕایەوە سەر دەسەڵات، هەروەها وڵاتی چین پێشوازی لە بڕیارەکەی ڕوسیا کرد.
ڕووسیا پێشوازی لە میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان کرد کە لەلایەن تالیبانەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دیسان گەڕایەوە سەر دەسەڵات، هەروەها وڵاتی چین پێشوازی لە بڕیارەکەی ڕوسیا کرد.
مۆسکۆ ڕۆژی هەینی بەشێوەیەکی فەرمی دانی بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستاندا نا کە لە ساڵی ٢٠٢١ بە گەڕانەوەی تالیبان بۆ سەر دەسەڵات دامەزراوە.
هەروەها وڵاتی چین پێشوازی لە بڕیارەکەی ڕووسیا کرد کە یەکەم وڵاتە دان بە حکومەتی نوێی تالیباندا دەنێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ماو نینگ بەڵێنی دا "سیاسەتێکی دۆستانە" لە گەڵ گەلی ئەفغانستان بەڕێوەببات و وتی: "چین وەک هاوپەیمانێکی پێشووی ئەفغانستان، هەمیشە نیگەران بووە لەوەی ئەفغانستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەو شێوەیە سەیر دەکرێت.
ڕژێمی تالیبان لە (١٩٩٦ -٢٠٠١) تەنها لەلایەن سعودیە، پاکستان و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی دانی پێدا نرابوو.
ئەمجارە وڵاتی چین و زۆرێک لە وڵاتانی وەک پاکستان پێشوازییان لە باڵیۆزی میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان کرد، بەڵام بە فەرمی دانیان بە باڵوێزەکاندا نەنا.