قەسەدە: لە دێرەزۆر مینێکمان پووچەڵکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند، لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، مینێکی چەتەکانی داعشیان پووچەڵکردووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "تیمی پاککەرەوەی مینی سەر بە هێزەکانمان ڕۆژی پێنجشەممە مینێکی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشیان پووچەڵکردووەتەوە کە لەسەر ڕێگەی گوندی تەکیحیی شارۆچکەی بسێرا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر جێگیرکرابوو.

ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش هەوڵدەدات بە هەموو ڕێگایەک ئاساییشی هاووڵاتیان تێکبدات و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە. هێزەکانمان لە تێکۆشان دژی بەرهەمەکانی ئەو شانە ترسنۆکە بەردەوام دەبێت تاوەکو لە ڕەگەوە بنبڕیان دەکات."