لە کەمپی هۆڵ چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

لە کەمپی هۆڵ لە ئۆپەراسیۆنی تیمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی قەسەدەدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی ئۆپەراسیۆنی تیمە سەربازییەکانیان لە کەمپی هۆڵ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە لە ئۆپۆراسیۆنی تیمە سەربازییەکانی قەسەدە (تۆڵ)ـی هێزەکانی قەسەدەدا دوێنێ چوارشەممە لە کەمپی هۆڵ بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی چەتەیەکی داعشییان بە ناوی سەباح حەمادی ئەل جیهاد (ئەبو عوبەید) دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە ئەو تیرۆریستە لە کەمپی هۆڵدا کاری بەڕێکخستنی شانە نوستووە تیرۆریستییەکانی کردووە و هاتووە: "هێزەکانمان دووپاتی دەکەنەوە درێژە بە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری هەرێمەکە دەدەن و بەردەوام دەبن لە ڕیشەکێشکردنی شانە تیرۆرستییەکان."