لە هێرشێکی داعشدا لە دێرەزۆر ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو
لە هێرشێکی چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆردا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو.
لە هێرشێکی چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆردا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە شانەیەکی چەتەکانی داعش لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆردا هێرشێکی ئەنجامدا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی هێزەکە بریندار بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هێرشەکە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە لایەن دوو چەتەوە بە ماتۆڕسکیل ئەنجام دراوە.
چەتەکان، کاتێک کە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کاتی ئەرکی خۆییدا لە ناوەندێکی ئەمنی، دەسدڕێژی گولـلەی دەکەن سەر و لە ئەنجامدا دەست و سنگی بریندار بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دانیشتووان ئەندامی هێزەکەیان ڕەوانەی نزیکترین نەخۆشخانە کردوە و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی جزیرە کراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا ئاماژە بەوەکراوە کە شانەکانی چەتەکانی داعش هەوڵدەدەن بەم هێرشانە ئارامی و سەقامگیری هەرێمەکە تێکبدەن. هەروەها فەرماندەیی گوتی: "بە هاوکاریی هێزە هاوبەشەکان و خەڵکی هەرێمەکە شانە تیرۆریستیەکان لەناو دەبەن."