لە لێکۆڵینەوە دژی گۆڤاری لەمان، ٤ کەس زیندانی کران
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی دژی گۆڤاری لەمان دەستی پێ کرد بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆرێکەوە، ٤ کەس زیندانی کران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی دژی گۆڤاری لەمان دەستی پێ کرد بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆرێکەوە، ٤ کەس زیندانی کران.
گۆڤاری لەمان بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆرێک لە ژمارەی ٢٦ هەمینی گۆڤارەکەدا، لە میدیای دیجیتاڵ کرایە ئامانج.
پاشان لەلایەن گرووپێکەوە هێرشکرایە سەر بینای گۆڤارەکە.
دواتریش بەرپرسانی دەسەڵات گۆڤارەکەیان کردە ئامانج، بە تۆمەتی "سوکایەتی بە پیرۆزییە ئاینییەکان" لێکۆڵینەوە دژی گۆڤارەکە دەستی پێ کرد.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤارەکە زەفەر ئانکار، بەرپرسی گرافیک جوبرایل ئۆکچو، کاریکاتێریست دۆغان پەهلیخان و بەڕێوەبەری دامەزراوەکە عەلی یاڤوز دەستبەسەرکران. ئەم ٤ کەسە پاش ئیفادەدان لە پۆلیس، ڕەوانەی دادگا کران و دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردن.