چالاکییەکەی ژنێڤ ٢٣٢ هەفتەیە بەردەوامە: با کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ دەستی پێ بکات
لە چالاکییەی ئەم هەفتەیە لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان ژنێڤ بانگەواز لە دەوڵەتی تورک کرا کە کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ و پرۆسەی دیالۆگ دەست پێ بکات.
لە چالاکییەی ئەم هەفتەیە لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان ژنێڤ بانگەواز لە دەوڵەتی تورک کرا کە کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ و پرۆسەی دیالۆگ دەست پێ بکات.
چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوارشەممەیەک لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە، چالاکییەکە پێی نایە هەفتەی ٢٣٢ هەمینەوە.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ (دەکتەم) ئەنجامدرا، چالاکییەکە لە کەسێتی بیشەنگ بروسک (ڕۆژدا بیلەن) و لەشکر جودی (مەتین تەتیک) کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەکاتی جیاوازدا شەهیدبوون، بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
لەسەر ناوی دەکتەم، نایلە بوداک قسەی کرد و عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) و ئەو ٣٣ ڕۆشنبیرەی لە هۆتێلی مادیماک شەهیدکران، یادکردەوە.
ڕاگەیاندراوی چالاکییەکە لەلایەن فەیسەڵ کوشکاندی خوێنرایەوە، تیشکی خستەسەر بانگەوازی ٢٧ ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و ئیرادەی ئاشتی درێژخایەن و چارەسەر دیموکراتیک لەنێوان گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کوشکاندی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئاکەپە هێشتا بانگەوازەکان بۆ ئاشتی نادیدە دەگرێت و بانگەوازی کرد بۆ کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ و دەسپێکردنی پرۆسەی دیالۆگ.
کوشکاندی جەختی کردەوە، دەبێت زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت زیندانیانی نەخۆش ئازادبکرێن، کۆتایی بەب گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ بهێنرێت و ئازادیی جەستەیی بەدی بهێنرێت. کوشکاندی بانگەوازی لە گەلی تورک کرد کە لەم ڕەوشەدا، داوای ئاشتی بڵند بکەنەوە و ژیانی دیموکراتیک بپارێزن. دووپاتی کردەوە کە گەلی کورد بۆ ئاشتی ئامادەیە و چارەسەری دیموکراتیک بەرژەوەندییەکی هاوبەشە.
چالاکیی دانیشتن تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام بوو.