بە دیمەن

لە هانۆڤەر یادی حەلیم دەنەر کرایەوە

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە مەراسیمێکدا بە بەشداری زیاد لە ٢٥٠ کەس یادی حەلیم دەنەر کرایەوە کە لە تەمەنی ١٦ ساڵییدا بە گولـلەی پۆلیس کوژرا.

حەلیم دەنەر

حەلیم دەنەر لە ساڵی ١٩٩٤دا لەکاتی هەوڵواسینی پۆستەری تەڤگەری ئازادی کوردستاندا بەمەبەستی ئەوەی سەرنجی ڕای گشتی ڕاکێشتەسەر ئەو شەڕەی لە کوردستاندا هەیە، لە هانۆڤەر بە گولـلەی پۆلیسی ئەڵمانیا کوژرا. یادکردنەوەکە بە درووشمی "تێکۆشان بکە بە یەک" ڕێکخرا.

نوێنەرانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد و لە دژی نەژادپەرستی، فشارەکانی دەوڵەتی  و شەڕ بانگەوازییان بۆ تێکۆشانی هاوبەش کرد. هەروەها فرۆشتنی چەک بە تورکیا و قەدەغەکردنی پەکەکەیان لەلایەن ئەڵمانیاوە شەرمەزار کرد.

هەروەها لە قسەکاندا سەرنج خرایەسەر مۆدێلی کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی و شۆرشی ئازادیخوازی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان و وەک نموونەیەک نیشان درا. مەراسیمەکە بە گوتنەوەی درووشمی"تێکۆشانی ئازادیی حەلیم دەنەر سنوورەکان ناناسێت" گوترایەوە، هەروەها مەراسیمەکە بە درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازاد" و "شەهید نامرن" و دانانی تاجە گوڵینە و ژەنینی موزیکەوە کۆتای هات.